سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ واژۆ ده‌كات

پاشنیوه‌ڕ‌ۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ڕێز به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ خاتوو مونا یوخه‌نا یاقۆ ئیمزا كرد كه وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. به‌ڕێزیان هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئه‌ركى خاتوو مونا دووپات كرده‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
پاشان له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریدا سوێندى یاسایى خوارد.




