٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 22ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. 

هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی و هەبوونی هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار