وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و مەبەست لەو سەردانەش بۆ ئەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا زیاتر پەرەی پێ بدرێت و باس لە چەند پرسێکی دیکەش دەکرێت، لەوانە بازرگانی.
عەبدولڵا ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی دووشەممە بە سەردانێک و بە یاوەریی شاندێکی پایە بەرز دەگاتە بەغدا و ڕۆژی سێشەممەش سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ھەرێم بۆ چەند مەبەستێکە و خۆیشی چەند جارێک سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە."
بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "وەزیری دەرەوەی ئێران چوارەم جارە سەردانی ھەرێم دەکات."
گوتیشی: "لەو سەردانەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و پەیوەندییە بازرگانییەکان و ھەر پرسێکی پەیوەندیی بە ھەردوولاوە هەبێت، باسی لێوە دەکرێت."
بڵند ئیبراھیم




