کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان دەبێ لە هەڵەبجەش پڕۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ بکەن
هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتی، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی له شاره‌كان پڕۆژه‌ی گه‌وره جێبەجێ ده‌كه‌ن، ده‌بێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش پڕۆژه جێبه‌جێ بكه‌ن. قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، له‌مڕۆوه تاكو یه‌ك مانگ له به‌رده‌م ئه‌و وه‌به‌رهێنەرانه‌یه کە زه‌وییان وه‌رگرتووه و پڕۆژه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه تا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان بکەن، دەنا زه‌وییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێتە‌وه.
نوخشه ناسیح، قایمقامی ناوه‌ندیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كۆ بووینه‌وه و تاوتوێی چه‌ندین پڕۆژه‌مان كرد، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه درا کە ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی زه‌وییان وه‌رگرتووه و پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه زه‌وییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه و یه‌ك مانگ مۆڵه‌تیان ده‌بێت."
نوخشه ناسیح گوتیشی: "كۆمه‌ڵێك گرفتی زه‌وی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، ئه‌مڕۆ خستمانه به‌رده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و چه‌ندین داواكاریی ئێمه وه‌ك قایمقامییه‌تی هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كان په‌سه‌ند كرا و بڕیاریان لێ درا، داواشمان كردووه كۆمه‌ڵێك زه‌ویی كشتوكاڵی هه‌یه به‌كار بهێندرێت بۆ وه‌به‌رهێنان و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ڵه‌بجه‌ش بكرێته‌وه".
له كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، موخلیس سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌به‌رهێنانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئێمه سه‌ردانی ته‌واوی قایمقامییه‌ته‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چه پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان لایان گرنگه، حكومه‌ت چ پڕۆژه‌یه‌كی لا گرنگه بۆ ئەوەی له سنووره‌كه بكرێت و بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی كارئاسانی بكرێت، ئه‌مڕۆ ئێمه له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوامان كرد پڕۆژه‌ی پێویستیان چییه بۆ ئێمه‌ی دیاری بكه‌ن، تاكو وه‌كو وه‌به‌رهێنان ڕای بگه‌یه‌نین و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی و بیانییشی بۆ بدۆزینه‌وه".
زیاتر گوتی: "باس له كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت كرا له‌و زه‌وییانه‌ی تاكو ئێستا ئیفراز نه‌كراون و سه‌ر به شاره‌وانین، ئێمه پێمان گوتن مۆڵه‌تی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانیان پێ ده‌ده‌ین و ئه‌و زه‌وییانه‌ی دراون به وه‌به‌رهێنه‌ران و تاكو ئێستا پڕۆژه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كراوه، ماوه‌ی یه‌ك مانگیان پێ ده‌ده‌ین ئەگەر ده‌ستبه‌كار نه‌بن مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه، ده‌ستكراوه‌شمان كردن له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان پێیان باشه جێبه‌جێی بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی و بیانی، ده‌مانه‌وێت هه‌ڵه‌بجه ببووژێنینه‌وه".
گوتیشی: "له یاسای وه‌به‌رهێناندا وەک هاندان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌متر گه‌شه‌سه‌ندوون دیاری كراوه كه باج و به‌خشینی گومرگی بۆیان زیاد ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتی تر، باسمان له‌وه كردووه کە ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌وره له شاره‌كانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ده‌بێ له هه‌ڵه‌بجه‌ش پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێ بكه‌ن".
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ




