پهیامى سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان به بۆنهى ساڵیادى ڕێككهوتننامهى 11ى ئادار

هەولێر-KDP.info- مهسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له 51ـهمین ساڵیادی رێككهوتننامهی 11ی ئازاری 1970، پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا رایدهگهیهنێت، خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، حکوومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد کە بۆ یەکەمجار، بە شێوەیەکی فەرمی دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
دهقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار:
ئەمڕۆ یادی پەنجا و یەک ساڵەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەکەینەوە کە دەستکەوتێکی مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو بەڕابەرایەتی بارزانیی نەمر.
خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، حکوومەتی ئەوکاتەی عێراقی ناچار کرد کە بۆ یەکەم جار، بە شێوەیەکی فەرمی دان بە بەشێک لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت. هەرچەندە بەداخەوە حکوومەتی عێراق دواتر، ڕێککەوتننامەکەی پێشێل کرد و پاشگەزبووەوە و سەرئەنجام پەنای بۆ توندوتیژی و شەڕ لە دژی خەڵکی کوردستان بردەوە .
ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار، بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان بوو، خواست و ویستی گەلی کوردستان بوو بۆ بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ڕەتکردنەوەی شەڕ و ماڵوێرانیی. لەم بۆنەیەدا ، پێداگیریی لە سەر چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەکەینەوە لەسەر بنەمای پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




