٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مام شەفیق ئەمین دەکات)

سەرچاوە: KDP.info
 
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مام شەفیق ئەمین)  
 
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی خاتوو (سوھەیلە عوسمان) ھاوژینی کەسایەتیی دیاری شاری کەرکووک و ھەڤاڵ و تێکۆشەری پارتیمان خوالێخۆشبوو (مام شەفیق ئەمین)مان بیست.
 
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و خزم و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
 
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
 
انا للە وانا الیە راجعون.
 
 
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
 
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار