سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: شه‌ره‌فمه‌ندم له هه‌ولێر پێشوازى له پاپا بكه‌م

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه، له سه‌ره‌تاى سه‌ردانیدا بۆ كوردستان، شه‌ره‌فمه‌ندم له هه‌ولێر پێشوازى له پاپا بكه‌م.
پابه‌ندیى هه‌میشه‌ییمان به ئاشتى و ئازادیى ئایینى و برایه‌تى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه،. سەری ڕێز بۆ پێشمه‌رگه قارەمانەکان و ئەوانە دادەنوێنین كه بۆ ئاشتى و ئازادیى ته‌واوى عێراق گیانیان به‌خشى.




