"پاپا دەستی بەرز کردەوە و گوتی پێشمەرگە"

هەولێر-KDP.info- به‌پێی ڕاپۆرتێكی شیكاریی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاتنی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق و كوردستان هه‌ڵگری چه‌ند په‌یامێكه كه به‌شێكی ده‌رخه‌ری هه‌بوونی واقعی كوردستانه له ئاستی نه‌خشه‌ی جیهانیی ناوچه‌كه و به‌شێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیی به پرسی پێكه‌وەژیانی پێكهاته‌كان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی هاتنی پاپا زیاتر له بۆچوونێك هه‌ڵده‌گرێت كه به‌شێكیان ڕه‌نگه جیهانی بن.
سبه‌ی 5ی 3ی 2021 پاپا فرانسیس، سه‌ردانی عێراق ده‌كات، له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا داده‌به‌زێت، دواتر له ڕۆژی 6ی مانگ چه‌ند دیدارێكی ئایینیی گرنگی ده‌بێت، دواتر سه‌ردانی شاری مێژووییی ئوور ده‌كات و ڕۆژی 7ی مانگ سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات، هه‌ر له‌و ڕۆژه، ده‌چێته مووسڵ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوسۆزان و خۆشه‌ویستانی ده‌بێت، سه‌ردانی پاپا له كاتێكدایه كه دۆخی عێراق به قۆناغێكی هه‌ستیار ده‌ڕوات، خۆپێشاندانی زیقار و به‌غدا و دۆخی خراپی ئه‌منی له عێراق له هه‌ڵكشانه، پاپا خۆیشی ئاگاداری دۆخه‌كه‌یه، هه‌ربۆیه ڕۆژی 3ی 3ی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت باوه‌شی پڕ نەر‌میی كه‌نیسه‌تان بۆ بهێنم". ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: لە نەینەوا، پەیامبەری یونان دەنگ دەداتەوە کە تەواوی شارەکە وێران و کاول کرا و نیازێکی نوێی لە ئامێز گرت؛ نیازی تکا و پاڕانەوە بۆ خودا. با ئەو نیاز و پاڕانەوەیە ئازایەتی و بوێریمان پێ بدات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوە. لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتا سەختەش، با یارمەتیی یەکدی بدەین و گیانی برایەتی و تەبایی بەھێزتر بکەین و داھاتوویەکی گەش و ئاشتیخوازانە پێک بھێنین. پێکەوە خوشکان و برایان لە تەواوی نەریتە جیاوازەکانی ئایین.
به‌یاننامه‌كه‌ی پاپا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به درۆخسته‌وه كه باسی له دواخستنی سه‌ردانه‌كه ده‌كات، ئایینه جیاوازه‌كان به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له هاتنی پاپا ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه له ڕۆژی هاتنی بۆ كوردستان، دیداری له‌گه‌ڵ به‌شێك له زانایانی ئایینی له كوردستان ده‌بێت و پێكه‌وه په‌یامی ئاشتی دووپات ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ڕێوڕەسمی هاتنه‌كه‌شی تا ئێستا نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان بۆ ئه‌و ڕێوڕەسمه تۆمار كردووه، به‌شێكیان زۆریان له توركیا و سووریا و ئێران و عێراقه‌وه‌ن، ڕێوڕەسمه‌كه ئاماده‌كاری باشی بۆ كراوه، له‌به‌ر نه‌خۆشیی كۆرۆنا ڕێكاره‌كان باش گیراونه‌ته به‌ر، به‌شێك له هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌شداربووان له ڕێوڕەسمه‌كه ده‌بێت ناو بنووسن په‌یوه‌ندیی به خۆپارێزیی كۆرۆنا بووه، له سووریاوه خه‌ڵكێكی زۆر له كریستیانه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ دیداره‌كه، بارودۆخی ئه‌وان تایبه‌تمه‌نده، شه‌ڕ و وێرانكاری له سووریا وای كردووه كه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بن، هاتنی پاپا هه‌ڵگری چه‌ند په‌یامێكه، به‌هێزترینیان ڕه‌نگه په‌یامی پێكه‌وەژیان بێت له ناوچه‌كه، دیداری پاپا و عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی ئایینی له عێراق، ڕه‌نگ بێت له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كه دۆخی عێراق به شێوه‌یه‌ك خراپ بووه، له ده‌رئه‌نجامدا پێكهاته‌ی مه‌سیحی له عێراقدا نه‌توانن له ژینگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا بژین كه دوای هاتنی داعش و هێرشكردنه سه‌ر كڵێسا و شارستانیه‌تی مه‌سیحی له عێراق، ڕه‌نگبێت مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌مانی ته‌واوی مه‌سیحی له عێراق هه‌بێت، چونكه به‌شێكی زۆریان بۆ ئه‌وروپا و به‌شێكیان بۆ كوردستان كۆچیان كردووه، ئه‌وه‌شی له عێراق ماونه‌ته‌وه له كوردستان ده‌ژین، پێكه‌وەژیانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ مه‌سیحییه‌كان له عێراق ئامانجی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌یه، ڕه‌نگه به‌شێك له ئامانجه‌كه ئه‌وه بێت كه مه‌سیحیه‌کان له ده‌رئه‌نجامی توندوتیژی ئایینیه‌وه ناچار نه‌كرێن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌وروپا. له‌و بارەیە‌وه به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان ئه‌وه بووه كه: ''لە کۆتاییدا دوای چەند ڕۆژێکی دیکە لەگەڵتان دەبم! بەپەرۆشم بۆ دیدارتان و بینینی ڕوخسارتان و سەردانکردنی خاکەکەتان، لانکەی شارستانیەتیی ڕەسەن و ناوازە. بە پەرۆشی ئاشتییەوە دێمە دیدارتان و ھەوڵ بۆ برایەتی و تەبایی دەدەم و دەخوازم پێکەوە نوێژ بکەین، پێکەوە ھەنگاو بنێین و لەگەڵ خوشک و براکانمان نەریتە ئایینییەکانی دیکە لەژێر بەیداخی باوکمان ئیبراھیم بەجێ بگەیەنین، کە ھەمووان لە چوارچێوەی خێزانێکدا بە موسڵمان و جوو و کریستیان کۆ دەکاتەوە''.
چاوی میدیاكانی جیهان له‌سه‌ر هاتنی پاپایه بۆ هه‌ولێر، پرسیارێكی زۆر دروست ده‌بێت، كه بۆچی پاپا له‌ناو ئه‌و هه‌موو شوێنانه هه‌ولێری هه‌ڵبژارد، مه‌تران به‌شار وه‌رده، سەرۆکی ئوسقفیەی ئیبرەشیەی کلدانیی هەولێر، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ میدیا داوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: " لەدوای 2014ەوە کە داعش سەری هەڵدا، نزیکەی 4 ملیۆن ئاوارە لە مووسڵ و ئەنبار و تکریت و شوێنەکانی دیکەوە هاتنە هەرێمی کوردستان. تەنیا لە شارۆچکەی عەنکاوە، نزیکەی 13 هەزار و 200 خێزانی ئاوارەمان لەخۆ گرت. هەندێک پرسیاری ئەوە دەکەن، کە بۆچی هەولێری هەڵبژارد؟ بۆ ئەلقووش و زاخۆ و دهۆک نەبوو؟ بۆچی ڕێوڕەسمە ئایینییەکە، کە گرنگترین مەڕاسیمی کریستیانەکانە، لە هەولێر دەبێت؟ وەڵامەکەی ئەمەیە: ڕێوڕەسم و سرووتی ئایینیی کریستیانەکان لەگەڵ پاپا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لێرە ئاساییش هەیە. ئەوەشمان لەیاد بێت، کە هەولێر گەورەترین کۆمەڵگەی کریستیانەکانی لێیە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، واتا گەورەترین کۆمەڵگە، کە هەموو کریستیانەکان لەخۆ دەگرێت."
چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌ن، به‌شێك له هۆكاری هاتنی پاپا بۆ مووسڵ ڕه‌نگه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێت كه پایا بیه‌وێت بڵێت، دوای ئه‌و هه‌موو كوشتن و تیرۆره، ژیان لێره نابڕێت، پێكه‌وەژیان كۆتایی نایه‌ت، ئه‌مه‌ش هه‌ڵگری په‌یامێكه كه توندڕه‌وی و تیرۆر ناتوانێت ژیان له ناوچه‌كه له‌ناو ببات.
''ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدول مه‌سیح عه‌بدوكا''، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و له پێكهاته‌ی كریستیانه‌كان و خۆشی یه‌كێك بوو له یاوه‌رانی به‌رێز كاك مه‌سروور بارزانی، بۆ لای پاپای ڤاتیكان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان، پاپا فرانسیس، بۆ كوردستان گرنگیی زۆر زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه یه‌كه‌م جاره گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تیی مه‌سیحی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه په‌یڕە‌وانی كاسۆلیكیی خۆیان له دووملیار كه‌س ده‌ده‌ن دێته كوردستان، جیهانی مه‌سیحی به چاوێكی پڕ له ڕێزه‌وه ته‌ماشای ئه‌م سه‌ردانه ده‌كات، و ئه‌م سه‌ردانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت قه‌داسه‌تی پاپا گرنگی به كوردستان ده‌دات له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پێكه‌وەژیانه‌ی هه‌یه و ئه‌مه دیداری تازه نییه، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، پێشووتر سه‌ردانی پاپای كردووه، چاوی به قه‌داسه‌تی پاپا كه‌وتووه، بارودۆخی ڕاسته‌قینه‌ی پێكه‌وەژیان له كوردستان، له ڕێگای كه‌نیسه‌كانی كوردستانه‌وه به جیهانی مه‌سیحیه‌ت و پاپا گه‌یشتووه كه چۆن كوردستان جیاوازه له شار و شارۆچكه‌كانی دیكەی عێراق و چۆن له كوردستانه‌وه ڕێز له یه‌كتری و ئایینه جیاوازه‌كان ده‌گیرێت".
ڕایشی گه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه مێژووییه وا ده‌كات هه‌موو دنیا چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه بێت چۆن پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان هه‌یه، دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ردانه‌كه‌ی ئاماده‌كاریی ته‌واو كراوه له‌وانه دروستكردنی لێژنه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت كه چه‌ندین ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كان و كه‌سانی ئه‌منی و پارێزگاری هه‌ولێر، پرۆتۆكۆلی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم تێیدا ئه‌ندامن، گشت ئاماده‌كارییه‌كانیش له ڕووی ئاسایشی و ئه‌منی و پرۆتۆكۆلی و جه‌ماوه‌ری و میدیاییه‌وه ڕێك خراون، ئێمه پێكه‌وه گشت وه‌زیره‌كان كه په‌یوه‌ندارین به‌و پرسه‌وه كار ده‌كه‌ن تا ئه‌م سه‌ردانه مێژووییه به باشی و به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بێت.

ئانۆ عه‌بدۆكا، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: قه‌داسه‌تی پاپا زانیاریی زۆر باشی هه‌یه له‌سه‌ر كوردستان، چ له سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، كه له سه‌ردانه‌كانیان گشت ئه‌م ڕاستیانه‌یان باس كردووه كه له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان هه‌یه، هه‌روه‌ها له سه‌ردانه‌كانی به‌رێز كاك نێچیرڤان بارزانی، كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو بۆ ڤاتیكان، كه گرنگ بوون، له سه‌ردانی كۆتاییی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كاك مه‌سروور بارزانی، بۆ ڤاتیكان كه منیش یه‌كێك بووم له یاوه‌رانی دیدارمان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا هه‌بوو و به دووقۆڵی پێكه‌وه دانیشتن، دواتر پاپا هاته لای شاندی یاوه‌ر و چه‌ند دیاریه‌كی پێشكه‌ش كرا و باسی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كرد له پاراستنی مه‌سیحیه‌كان و گشت پێكهاته‌كانی كوردستان و قه‌داسه‌ت چه‌ند دیاریه‌كی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شاندی یاوه‌ر كرد، من بیرم دێت كاتێك پاپا وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بینیی كه له شه‌ڕی مووسڵ (سه‌لیبی) مه‌سیحی به‌رز كردبوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دای بنێت، كه به‌هۆی شەڕی داعشه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌سیحی‌نشین وێران كرابوو، ده‌ستی به‌رز كرده‌وه و گوتی (پێشمه‌رگه) ئه‌مه بۆ پاپا گرنگه كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كوردستان هیوای تێدایه، وڵاتێكه پێكه‌وه‌ژیانی تێدایه كوردستان بۆ قه‌داسه‌ت پڕه له هیوا و ده‌بێت بپارێزرێت و ببێته نموونه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتیشی: "پاپا وه‌ك گرنگیدانێك به كوردستان بڕیاری دا گه‌وره‌ترین قه‌داس كه له مێژووی بوونی به پاپا تا ئێستا كه كردوویانه له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ولێر له یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ حه‌ریری به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه نیشانه‌ی گرنگه كه قه‌داسه‌تی پاپا گرنگی به كوردستان ده‌دات و دڵنیام پاپا له كوردستان ئه‌م هه‌موو ئیمانداره مه‌سیحییه ده‌بینێت كه چۆن به ئازادی په‌یڕه‌وی ئایینی خۆیانن، چۆن به پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی دیكه، نموونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كوردستان شوێنێك دروست ده‌كات له دڵی پاپا كه جیاواز ده‌بێت له گشت شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان. ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه وه‌ك مه‌سیحییه‌كان چ داواكاریمان هه‌یه له قه‌داسه‌تی پاپا؟ ئێمه وه‌ك مه‌سیحییه‌كانی كوردستان، قه‌داسه‌تی پاپا به‌و گه‌وره‌یی و به‌و كێرڤه گه‌وره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی هه‌یه‌تی، فشار بكات له به‌غدا تاكو ئه‌م گرفته داراییانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، چونكه زیاتر له %80ی مه‌سیحییه‌كانی عێراق له كوردستان ده‌ژین، به مه‌سیحییه‌ی ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردستانه‌وه كه ده‌كاته زیاتر له %90ی مه‌سیحییه‌كان له كوردستان ده‌ژین، جیا له‌وه‌ش زۆربه‌ی زه‌رده‌شتی و كاكه‌یی و سابیئی و ئایینه‌كانی دیكه‌ش پێكه‌وه له كوردستان ده‌ژین، له كاتێكدا به‌غدا له 2014 قوت و بودجه‌ی كوردستانی بڕیوه، كه‌واته ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌غدا مووچه‌ی مه‌سیحی و پێكهاته‌كانیشی بڕیووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه گوزه‌رانی خه‌ڵك و پێكهاته‌كان قورس بێت، پێكهاته‌كان بیر له كۆچ بكه‌نه‌وه و ده‌بێت به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كان و داراییه‌كان به حكوومه‌تی هه‌رێم بدات".

وێستگه‌ی گرنگی سه‌ردانی پاپا و په‌یوه‌ندیدار به كوردستانه‌وه
یه‌كه‌م: سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندێكی دیپلۆماسی بۆ تاوتوێكردنی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تی، كه "تیرۆر"ی ڕێكخراوی "داعش" بوو، چه‌ندین سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی ڕوویان تێ كردووه، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه‌یان جیاوازتر له هه‌موویان، سه‌ردانی دیارترین كه‌سایه‌تیی هه‌ره‌می ئایینی خۆرئاوایه بۆ هه‌ولێر.
دووه‌م: سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بێپێشینه نییه و له (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020)دا، كاتێك سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، "مه‌سروور بارزانی" به سه‌ردانێك له ئه‌وروپا بوو، سه‌ردانی ڤاتیكانی كرد و له‌وێ له‌لایه‌ن پاپا "فه‌ره‌نسیس"ـه‌وه پێشوازیی لێ كرا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، له‌و دیداره‌یدا، بانگهێشتی پاپای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له نزیكه‌وه ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئارامه ببینێت، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئایینی و كولتووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ری كردووه.
سه‌رۆك بارزانی و پاپای ڤاتیكان
سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی، بۆ ڤاتیكان له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2011)دا، بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌بوو، به تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه شه‌ڕی تیرۆر به‌رۆكی عێراقی گرتبوو، ته‌نیا ناوچه‌یه‌كی ئارام له عێراقدا، هه‌رێمی كوردستان بوو و زۆرێك له كریستیانه‌كانی به‌غدا و باشووری عێراق ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو. له‌و سه‌ردانه‌دا، پاپا "بیندكیتی شازده‌هه‌م" پێشوازیی له سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی كرد و سوپاس و پێزانینی كورسی پاپی بۆ ئه‌و پێشوازییه ده‌ربڕی كه هه‌رێمی كوردستان له كریستیانه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقی كردبوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پاپا بیندكتی شازده‌هه‌م، به سه‌رۆك بارزانیی گوت: "تۆ نوێنه‌ری ئاشتی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی و ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئێوه له‌و بواره‌دا ده‌یگێڕن جێی فه‌خر و شانازی ئێمه‌یه". ئه‌و شانازیكردنه‌ی ڤاتیكان به كه‌سایه‌تی و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی، له‌و سه‌ردانه‌شدا به قووڵی ده‌ركه‌وت، كاتێك "پیته‌ر بارۆلین" سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان و شاندێكی یاوه‌ری ڕۆژی (27ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018) سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی سوپاسگوزاریی كورسی پاپ بگه‌یه‌نن به سه‌رۆك.
سه‌رۆك بارزانی، بۆ شانده‌كه‌ی ڤاتیكان دووپاتی كرده‌وه، كه "هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ژین و پێویسته سه‌رجه‌م كێشه‌كان به ئاشتیی و له ڕێی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك به توندوتیژی".
دوای ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كریستیانه‌كان ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه و ڕوویان كرده هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی گوتی: كاتێك داعش په‌لاماری كوردستانی دا، به كریستیانه‌كانم گوت: ئێمه به یه‌كه‌وه‌ین، یه‌ك چاره‌نووسی هاوبه‌شمان هه‌یه، به یه‌كه‌وه ده‌ژین و به یه‌كه‌وه ده‌مرین. پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هانی كریستیانه‌كان بده‌ن له‌سه‌ر خاكی خۆیان بمێننه‌وه، نه‌ك وڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن".
جیا له‌وه‌ش، پاپا هۆكارێك بوو بۆ شكاندنی ئابڵوقه‌ی دیپلۆماسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له (12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2018)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكیدا بۆ ئه‌وروپا، له‌لایه‌ن پاپای ڤاتیكانه‌وه پێشوازیی لێ كرا. پێشوازییه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا له شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای بایه‌خه مه‌عنه‌وییه‌كانی، له ڕووی سیاسییه‌وه ئاماژه‌یه‌كی گرنگی كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی خۆرئاوا و ئه‌وروپا بوو به ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دابوو و به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری (2017) و سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری و سیاسی و ئاسمانی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی كرابوویه‌وه و ئاسمانی جیهان به ڕووی هه‌رێمدا داخرابوو.
دوای پێشوازییه‌كه‌ی "ئیمانوێڵ ماكرۆن"، له شاندی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازییه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان به‌رچاوترین ئه‌و پێشوازییانه بوو، كه ئومێدی بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانده‌وه و ئاماژه بوو بۆ شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی دابڕانی هه‌رێم له جیهان، كه فشاره‌كانی حكوومه‌تی "حه‌یده‌ر عه‌بادی" بۆی دروست كردبوو، له‌پێناو له‌ناوبردنی چیرۆكی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و عێراق به تایبه‌تی درووستی كردبوو و وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ لێقه‌وماوانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌كار هێنراوه.
ڕاپۆرتی شیكاری كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




