له‌م رۆژانه‌دا پشكی ھه‌رێم له ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گات

ھه‌ولێر-KDP.info- وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می ڤاكسینی دژه كۆرۆنا، كه ٥٠ھه‌زاره، گه‌یشتووه‌ته عێراق، گوته‌بێژی ته‌ندروستیی ھه‌ولێریش ده‌ڵێ، له‌م رۆژانه‌دا پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌و وه‌جبه‌یه ده‌گات، كه ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه كراوه و تیمی راھێندراویش ئاماده كراون.
گوته‌بێژی ته‌ندروستیی ھه‌ولێر، بژار مووسا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، وه‌كو وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م ٥٠ھه‌زار ڤاكسین گه‌یشتووه‌ته عێراق، كه پشكی ھه‌رێمی كوردستانیش له‌و وه‌جبه‌یه‌دا ھه‌یه و، له‌م رۆژانه‌دا پشكی ھه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت، كه ھه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌یشتنی ئه‌و ڤاكسینه كراوه.
مووسا گوتیشی: "ئاماده‌كاریی ته‌واومان بۆ گه‌یشتن و گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه كردووه و شه‌ش شوێن بۆ لێدانی پێكوته‌كه ئاماده كراون، هه‌روه‌ها پزیشك و كارمه‌ندی تایبه‌ت راھێنانیان پێ كراوه بۆ به‌كارھێنانی ڤاكسینه‌كه".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیھانی، خول بۆ كارمه‌ند و پزیشكان كراوه‌ته‌وه بۆ لێدانی ڤاكسین، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی ته‌واویان له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه ھه‌بێت.
گوته‌بێژی ته‌ندروستیی ھه‌ولێر ڕونیشی كرده‌وه: "پێشبینی ده‌كرێت پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌و وه‌جبه‌یه‌ی ڤاكسین كه گه‌یشتووه‌ته عێراق، ١٧%بێت، به‌ڵام كه گه‌یشت ئه‌و كات دیار ده‌بێت، بۆیه چاوه‌رێ ده‌كه‌ین به زووترین كات پشكی ھه‌رێمی كوردستان بگات".
بڵند ئیبراھیم




