٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێژەی بەشداریکردن لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٦٠%ی تێپەڕاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٦٠%ی دەنگدەران بەشداریی بایۆمەتری دەنگدانیان کردووە و، بەرپرسی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش لە ھەولێر دەڵێ، پڕۆسەکە تا ١ی نیسان بەردەوامی دەبێت و ژمارەیەک کارمەندی نوێش دادەمەزرێن.

عەبدولڕەزاق موشیر، بەڕێوەبەری ئوفیسی پارێزگای ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە و رۆژانە تیمەکانی کۆمسیۆن لە ھەموو ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر سەرقاڵی ئەنجامدانی بایۆمەتریی دەنگدەران و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانن لەو کێشانەی ھەیانە".

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن گوتیشی: "رێژەی بەشداریکردن لە سنووری پارێزگای ھەولێر گەیشتووەتە ٦٠%ی دەنگدەران و دەتوانم بڵێم سەرووی ئەو رێژەیەش تۆمار کراوە، پڕۆسەکەش بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن تا سەرەتای مانگی نیسانی داھاتوو بەردەوام دەبێت".

موشیر جەختیشی کردەوە: "بەپێی بڕیارێک، ژمارەی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ دوو مانگی دیکە زیاد دەکرێت بە مەبەستی بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمسیۆن لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و، بڕیارە ژمارەیەک کارمەندی نوێ بە گرێبەست دابمەزرێن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار