ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە له بارهی هێرشی موشهكانی ئهمشهوی شاری ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:
کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە .
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە .
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان




