كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان هاوخه‌می خۆیان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس ده‌رده‌بڕن

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد راده‌گه‌یه‌نن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له كوسۆڵخانهی گشتیی به‌ریتانیا و كونسۆڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، له په‌یامه‌كانیاندا هاوخه‌می خۆیان به‌و بۆنه‌یه‌وه راگه‌یاند.
له‌وباره‌یه‌وه كونسۆڵخانه‌ی به‌ریتانیا له په‌یامه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ دووپاتیكرده‌وه، "ئێمە لە کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا خەمبارین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دووایی د. رۆژ نووری شاوەیس، کە ئەمڕۆ دوشەممە 15-2-2021 بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد. د. رۆژ سیاسەتدامەر و دیپلۆماتکارێکی بە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بوو، لە کاری رێکخراوەیی و حکومی‌دا جێ پەنجەی دیار و بەرچاوە، سەرۆکی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان، جێگری سەرۆك وەزیران و پاشان سەرۆك وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆك وەزیرانی حکومەتی فیدرالی عێراق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. پرسە و تازیەباری وسەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادەی کۆچکردوو و پارتی دیموکراتی کوردستان و ھاوڕێ و ھەڤاڵانی لە حزب و حکومەت رادەگەیەنین".
هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌وه كونسۆڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیاش له هه‌ولێر له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده، كه‌سوكار و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناوداری عێڕاق و هەرێمی کوردستان‌مان پێ گەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخه‌می خۆمان بە خانەوادە و هەڤاڵان و تەواوی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین".




