KDP.info زانیاری له‌سه‌ر جووڵه‌یه‌كی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مه‌ریكا هانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات له بواری گازی سرووشتیدا وه‌به‌رهێنان بكات، كونسوڵخانەی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان پێی وایه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ داهاتووی ناوچه و كوردستانیش سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر كه‌رتی گازی سرووشتیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م گازه وه‌ك پێویست گرنگیی پێ نه‌دراوه له كاتێكدا به‌شێكی زۆری خه‌رجیی عێراق بۆ كڕینی سه‌رچاوه‌ی گازی سرووشتی له ئێرانه‌وه بووه، ئێستا ئه‌مه‌ریكا گرنگی به‌وه ده‌دات چۆن ئه‌و گازه سرووشتییه‌ی كوردستان به‌بازاڕ بكرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه گازی سرووشتی هۆكارێك بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداوستیی ناوخۆ، چونكه نیوه‌ی وێستگه‌كانی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی گازی سرووشتییه‌وه له‌كار كه‌وتوون، بۆ قۆناغی داهاتوو ده‌كرێت ئه‌وه‌نده گاز به‌رهه‌م بهێنرێت كه ئاراسته‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت، یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا باسیان لێوه كردووه له گفتوگۆی سه‌ر پرسی نه‌وت ئه‌وه بووه كه به‌كارهێنانی گازی سرووشتیی كوردستان په‌ره‌ی پێ بدرێت و به‌رهه‌م بهێنرێت بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ئه‌مه‌ریكا گرنگییه‌كی تایبه‌ت به كه‌رتی گازی سرووشتیی كوردستان ده‌دات، ڕۆب ویله‌ر، كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند: "عێراق شوێنێكی تایبه‌ته له ڕووی په‌ره‌پێدانی گازه‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وڵاته برێكی زۆری گاز به‌فیڕۆ ده‌دات و ده‌سووتێنێت به‌و قه‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نارده ده‌كات و پشت به دراوسێكان ده‌به‌ستێتت بۆ دابینكردنی گاز و هاورده‌كردنی گاز دیارده‌یه‌كی ئاساییه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌وبارەیە‌وه گرفتان هه‌یه، به‌ڵام بۆ عێراق پێچه‌وانه‌یه و سه‌رچاوه‌ی گازی زۆره .
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه گرنگی بدات به كه‌رتی وزه و گازی سرووشتی و له‌و باوەڕه‌م له ئاینده‌ی نزیكدا كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وبارەیە‌وه وه‌به‌رهێنان له كوردستان بكه‌ن و كار بكه‌ن بۆ بایه‌خدان به گازی سرووشتی و ئەوە پاڵپشتیی گه‌شه‌پێدانی كوردستانه بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌كانی ناوخۆ و ناردنه ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا عێراق گازێكی زۆر ده‌كڕێت، كاره‌باش له ئێران ده‌هێنێت، له داهاتوو ده‌توانرێت سوود له گازی سرووشتیی كوردستان وه‌ربگیرێت و تێچوویشی كه‌مه."
رایشیگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جار گوتوویه‌تی به‌جددی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌به‌رهێنان له بواره جیاوازه‌كان بكه‌ن له كوردستان كار بكه‌ن له گه‌شه‌پێدان و پرسی وزه و ئه‌مه‌ریكا له پرسی ده‌رهێنانی نه‌وت چالاكه به‌س له گازی سرووشتی و كاره‌با هه‌وڵ ده‌ده‌ن چالاكتر بن."
هه‌رله‌م بارەیە‌وه گولیزار ڕه‌شید سندی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانی سرووشتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "هێشتا ئه‌مه‌ریكا به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه چۆن عێراق له‌جیاتی كڕینی وزه له ئێرانه‌وه بتوانێت له ناوخۆی عێراقدا به‌رهه‌می بهێنێت، وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی ڕابردوو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كردووه له‌سه‌ر كه‌رتی گازی سرووشتیی كوردستان، ئه‌مه ده‌كرێت ببێته بنه‌مایه‌كی زۆر باش بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌رچی زووه ده‌ست بكه‌ین به په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته، له كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته باس ده‌كرێت، كه پێمان وایه كوردستان دره‌نگ كه‌وتووه له‌و پرۆسه‌یه، چونكه به‌پێی ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای (دانه‌غاز) پابه‌ند ده‌بێت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی له هه‌رێمی كوردستان، بۆ نزیكه‌ی 1 ملیار پێی سێ‌جار له ڕۆژێكدا".
گوتیشی: "له كاتێكدا ئه‌م ڕێككه‌وتنه كراوه ئێستا به‌شێكی زۆری وێستگه‌كانی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی گازی سرووشتییەوە كار ناكه‌ن و به‌شێكیان له عێراقه‌وه سووته‌مه‌نییان بۆ دابین ده‌كرێت، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بوو ئێستا به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی باییی ئه‌وه‌نده هه‌بووایه كه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ناوخۆی كوردستانی پڕ بكردبایه‌ته‌وه. بۆ قۆناغی داهاتووش ده‌بێت ئه‌م گازه په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت و بنێردرێت بۆ عێراق و جیهانیش، سیاسه‌تی نه‌وتی كوردستان ده‌بوو به‌و ئاراسته بووایه به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بووایه، چونكه ئاماره‌كانی بانكی جیهان كه ئه‌مساڵ بڵاو كراونه‌ته‌وه، پێمان ده‌ڵێت: ئه‌م ناوچه‌یه له سووتاندنی گازی سرووشتیی له پله‌ی هه‌ره‌له‌پێشه‌وه‌یه، عێراق له 2019 بڕی 18 ملیار مه‌تر سێ‌جار گازی سووتاندووه، كه ئه‌مه به به‌راوردی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ڕووسیا پله‌ی دووه‌مین وه‌رده‌گرێت له سووتانی گازی سرووشتی، كه‌وایه ده‌بوو ئاستی په‌ره‌پێدانی گازی سرووشتی زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر بووایه".
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی جیهان كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان به ڤیدیۆكۆنفرانس به‌شداریی كرد، به ئاشكرا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌و كۆنفرانسه‌دا خواستیان ئه‌وه بووه، هانی كۆمپانیاكانی خۆیان بده‌ن له‌و بواره وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئێستاش گرنگه ئاراسته‌ی سیاسه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه بێت، ئه‌وكاته دوو ئامانج ده‌پێكێت: یه‌كه‌م: دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با. دووه‌م: هه‌نارده‌كردنی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، وه‌ك جێگرتنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گازه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێت. كه ئه‌مه به‌شێكی دیكه‌ی پرسه‌كه‌یه كه ئه‌گه‌ر هات و كوردستان ئه‌و بڕه وزه‌ی دابین كرد بۆ عێراق، بودجه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌ش به به‌راوردی نرخی نه‌وت گازی سرووشتی له بازاڕی جیهان تا ڕاده‌یه‌ك جێگیره."
گولیزار ڕه‌شید سندی ڕایشیگه‌یاند: "به‌شێكی دیكه‌ی گرنگیپێدانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌م كه‌رته ڕه‌نگه په‌یوه‌ندیی به یه‌ده‌گی گازی سرووشتییه‌وه هه‌بێت، تا ئێستا به‌فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه یه‌ده‌گی گازی سرووشتیی كوردستان چه‌نده، به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌كرێت له نێوان (چوار تریلیۆن مه‌تر سێ‌جار تا پێنج تریلیۆن مه‌ترسێجار بێت)، ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كی زۆر زۆره، هه‌م یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هه‌م ئه‌مه‌ریكاش ڕه‌نگه بیر له گرنگی و ئاسته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌توانرێت پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له‌سه‌ر بنیات بنرێت، به‌شێكی دیكه‌ی پرسه‌كه‌ش ڕه‌نگه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێت كه گرنگه هه‌ولێر و به‌غدا ڕێككه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و گاز، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه ڕووبه‌رووی گیروگرفت نه‌بێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر هه‌بێت له په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته، پێشووتریش وه‌ك لێژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و داواكارییه‌مان كردبوو كه هه‌رچی زووه ده‌بێت ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند بكرێت.
ده‌شڵێت: "ڕه‌نگە ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م كاته‌دا په‌یامی دیكه‌ی له‌پشته‌وه بێت، به‌شێكی ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی وزه له كوردستانه‌وه ببێته سه‌نته‌رێك وه‌ك كارتی ئابووری و سیاسییش به‌كار بهێنرێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوردستان، به‌تایبه‌ت كه ئێستا ڕووسیا به‌هۆی هه‌نارده‌ی گازی سرووشتی بۆ ئه‌وروپا فشارێكی زۆری له ناوچه‌كه دروست كردووه، ئێرانیش له‌و ڕێگایه‌وه گازی سرووشتیی كردووه‌ته‌وه چه‌كێكی به‌هێز، ده‌كرێت گازی سرووشتیی كوردستان ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و گازه‌ی له ڕووسیاوه ده‌درێته ئه‌رووپا و له ئێرانیشه‌وه ده‌درێته عێراق."
كارزان سەباح هەورامی




