پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتە پشووی زستانهوه

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتە پشووی زستانە بۆ ماوەی دوو مانگ و تا پشوو تەواو دەبێت پەرلەمان مەگەر کۆبوونەوەیەکی نەئاسایی بۆ پرسێکی گرنگ ھەبێت ئهگەرنا کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام نادات.
خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لەو چەند ڕۆژەی لەم مانگە ماوە بڕیار نیە پەرلەمانی کوردستان ھیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات و لەسەرەتای مانگی داھاتووش پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتە پشووی پەرلەمان کە پێی دەگوترێت پشووی زستان ناتوانێ بۆ ماوەی دوو مانگ کۆبیتەوە.
خەدیجە گوتیشی، لە١/١پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتە پشوو تاوە تاوەکو ١/٣ھیچ کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجام نادات مەگەر پرسێکی گرنگ ھەبێت و کۆبوونەوەی نەئاسایی ئەنجامبدات، بۆ پەرلەمان تاوەکو مانگی سێ لەپشووی زستانە دەبێت.
ئەندامهکهی لیژنەی یاسایی باسی لەوەشکرد، سەرەڕای پشووی زستانە پەرلەمانی کوردستان لیژنەکان لەکاری خۆیان لەچاودێری کردن و کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن، بەڵام نەک کۆبوونەوەی پەرلەمان.
بڵند ئیبراھیم




