سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان بۆ هەمیشە وەکو سەرچاوەی شانازیمان دەمێنێتەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات و، دەڵێ "ئاڵای کوردستان بۆ هەمیشە وەکو سەرچاوەی شانازیی هەموو خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە".
لە تویتێکدا سەرۆک بارزانی نووسیویەتی "پیرۆز بێت رۆژی ئاڵای کوردستان، ئەو ئاڵا پیرۆزەی زۆر خوێنی بۆ رژا، بۆ هەمیشە وەکو سەرچاوەی شانازیی هەموو خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە".




