نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە محەمەد توفیق نادر كرد

ھەولێر-KDP.info- تەها بەرواری، بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی، پێشوازیی لە محەمەد توفیق نادر كرد و ھاوسۆزیی ڕێزدار جێگری سەرۆکی پارتی بۆ هەڤاڵ محەمەد و سەرجەم کادیرانی پارتی دووپات کردەوە.
دواى ئەوەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی فەرمانی بە نووسینگەی خۆی کرد بە مەبەستی گواستنەوەی هەڤاڵ محەمەد توفیق کادری لیژنەی ناوچەی سەیدسادقی پارتی دیموکراتی کوردستان كە لە خۆپێشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە لەناو بارەگای لیژنە ناوچەی سەیدسادق هێرشی كرایە سەر و ئازاری جەستەیی و دەروونی درا، بە مەبەستی پرسینەوە و بەدواداچون و چاودێریی پزیشکی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١٢/٩ دوای چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانە دەرچوو و، لەلایەن بەڕێز تەها بەرواری، بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆک پێشوازیی لێ کرا و دووبارە پشتیوانی و هاوسۆزیی ڕێزدار جێگری سەرۆکی پارتی بۆ هەڤاڵ محەمەد و سەرجەم کادیرانی پارتی دووپات کردەوە.




