٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆبوونەوەی سێقۆڵی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەستیپێكرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سێقۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

كۆبوونەوەكە لە بارەگای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت و ھەرسێ لایەنی پێكھێنەری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تاوتوێی دۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكەن

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانی دوو رۆژی رابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەكرێت، كە بارەگای ژمارەیەك لایەنی سیاسی و فەرمانگە حكوومییەكان سوتێندران، لە ھەندێك ناوچەش ھێرش كرایە سەر كادیر و ئەندامانی پارتی.

هەواڵی پەیوەندیدار