ئه‌حمه‌د سه‌فار: هه‌رێم و به‌غدا ڕێککه‌وتنى سه‌ره‌تایییان واژۆ کردووه

بەغدا-KDP. info- بڕیارده‌رى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت, شاندى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌م دواییه‌دا بۆ به‌غدا ڕێککه‌وتنێکى سه‌ره‌تاییی سه‌باره‌ت به بودجه‌ى 2021 له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ کردووه, هه‌ر بۆ ئه‌ومه‌به‌سته شاندێکى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان دەکات.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مانى عێراق, به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که حکوومه‌تى هه‌رێم ڕازی بووه به ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه و نیوه‌ى داهاتى هه‌رێم له به‌رامبه‌ردا حکوومه‌تى عێراق بودجه‌ى ته‌واو بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت".
سه‌فار گوتیشى: "ڕێککه‌وتنه‌که هه‌مان ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌یه که له‌گه‌ڵ کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى واژۆ کرا، به‌ڵام پرۆژه‌یاساى بودجه پێشکه‌ش نه‌کرا و هه‌مان شت له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمیش ڕووی دا''.
ڕونیشى کرده‌وه, هه‌وڵه‌کان له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مان و حکوومه‌ت له عێراق و هه‌رێمى کوردستانیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى پێش په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى گشتىی 2021 عێراق ته‌واوى ڕێکک‌وتنه‌که واژۆ کرابێت.
ئەرسەڵان ئەحمەد




