٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێنج پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک گوتی، لە سنووری پارێزگای دھۆک دەست بە جێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی ڕێگاوبان کراوە و دوو پڕۆژەش بەم نزیکانە جێبەجێ دەکرێن، کە ٨٢ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و دوو پڕۆژەیان لەم ساڵدا تەواو دەکرێن.

خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کۆمەڵێک پرۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک لە واری جێبەجێکردندان و دوو پڕۆژەش تازە فەرمانیان بۆ دەرچووە و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت و ئەوانەی دەستیان پێ کراوە بریتین لە ڕێگای باعدرێ و ڕێگای سێمێل باتیل و ڕێگای ئیبراھیم خەلیل بۆ دێرەبوون، ئەو سێ پڕۆژەیە ٧٠ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە و کاری باشیان تێدا کراوە و دوو پڕۆژەیان ئەمساڵ تەواو دەبن و تەنھا ڕێگای ئیبراھیم خەلیل دەمێنێت."

خەدیجە محەمەد گوتیشی: "دوو پڕۆژەی دیکە ئێستا ڕەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن، ئەوانیش ئۆڤەرپاسی زاخۆ و ئەوەی دیکەش نۆژەنکردنەوەی ڕێگای زاخۆ بۆ ئیبراھیم خەلیلە."

گوتیشی: "ئەو دوو پڕۆژەیە بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، یەکێکیان ھەشت ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و ئەوەی دیکەش چوار ملیار دینار."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار