٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زاخۆ و باعەدرێ چەند پرۆژەیەک لە قۆناغی کۆتاییدان

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ- KDP.info -  بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی پاریزگای دهۆک دەڵێ، ١٤٤ یەکەی نیشتەجێبوون لە قەزای زاخۆ لە قۆناغی کۆتاییدان، لە نیزیکیشدا دەست بە دابەشکردنیان دەکرێ.

ئەندازیار نزار تەمەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پرۆژەی ١٤٤ یەکەی نیشتەجیبوونی کەمدەرامەتەکانی زاخۆ ٩٢% تەواو بووە و لە هاتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمشدا بۆ زاخۆ بڕیار دا پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی تەواو بکرێن."

ئەندازیار نزار تەمەر ئاماژەیشی دا، لە نزیکترین کاتدا ئەو پرۆژەیە بە کۆتا دێ و دەست بە دابەشکردنی دەکرێ.

هاوکات، بەڕێوەبەری ناحیەی باعەدرێش دەڵێت: ''ئۆڤەرپاسی باعەدرێ پرۆژەیەکی ستراتیژیی گرنگە بۆ سێ پارێزگا دهۆک و هەولێر و مووسڵ و لە قۆناغی کۆتایی و تەواوبووندایە.''

شەمال محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پرۆژەکە هی کابینەی پیشووتر بوو، بەڵام ڕاوەستینرابوو، لەم کابینەیەدا دەست بە تەواوکردنی کرا و گوژمەی پرۆژەکە ٥ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دینار بوو.''

ئەو گوتیشی، ئەم پرۆژەیە گرنگییەکی گەورەی هەیە و خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییانی ناوچەکە دەکات.

 

کاروان باعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار