٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی: باشترین ڤاكسین بۆ كۆرۆنا دەمامكە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، پێویستە پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان كەم بكرێتەوە و باشترین چارەسەر ئێستا بەستنی دەمامكە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاكپارێزی بۆ هاووڵاتییان زۆر پێویستە و تا ئێستا باشترین ڤاكسین بەكارهێنانی دەمامك و شووشتنی دەستەكان و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتییە.

وەزیری تەندروستی گوتی، رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەرپرسان هەمیشە هۆشدارییان داوە بە هاووڵاتییان دەبێت مەترسی كۆرۆنا لەبەرچاو بگرن، هەروەها تووشبوون بەكۆرۆنا لە دنیادا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، بۆیە زۆرینەی وڵاتان چەندان ڕێكاری جیاواز دەگرنەبەر.

باسی لەوەش كرد، لە هەرێمی كوردستان چەندان ڕێكاری پێویست دەگرینەبەر و ئەوەی پێویستە ئێستا هاووڵاتییان تاكپارێزی بكەن، هەروەها لەبەر گوزەرانی هاووڵاتییان تا ئێستا ناتوانن هەندێك ڕێكاری بگرنەبەر، بەڵام پێویستە هاووڵاتییان خۆیان هۆشیاربن و تاكپارێزی بكەن.

ئەو گوتانەی وەزیری تەندروستی لە كاتێكدا بوو ئەمڕۆ بە هاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێكیان بۆ بەستنی دەمامك لەناو بازاڕی هەولێر دەست پێ‌ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار