سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له باره‌ی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە زۆرینەی دەنگ ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق، درێژ بكاته‌وه، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
دوابه‌دواى بڕیاره‌كه، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێی پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگى و یه‌كده‌نگى له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا (هایكۆ ماس) ده‌كه‌م، ئێمه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین.
مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ى ڕۆڵى ئه‌ڵمانیا ڕاى گه‌یاندووه، ئه‌ڵمانیا ڕۆڵێكی میحوه‌ری گێڕاوه له شه‌ڕی دژ به داعش و پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕووی راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازییه‌وه.




