به‌رپرسى لقى دووى (پ.د.ك) سه‌ردانى باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كرد

هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دوایین پێشهات و رووداوه ئاڵۆزه‌كانى ره‌وشى سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ى گۆڕانكاریه چاوه‌ڕوانكراه‌كانى ئاینده و كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى كه عێراقى تێكه‌وتووه كرا.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگى و یه‌ك هه‌ڵوێستى و گیانى برایه‌تى و كاركردنى هاوبه‌شى لایه‌نه سیاسیه‌كان كرایه‌وه له پێناو پاراستنى ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه كانى گه‌لى كورد. لاى خۆشیه‌وه به‌رپرسیارى لق ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم كرد بۆ بایه‌خدان به یه‌كخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى كورد و هه‌موو پێكهاته جیاجیاكان و داكۆكى كردن له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

