٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی سالار پەروەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو سالار پەروەر

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کادیری دڵسۆز و تێکۆشەر ھەڤاڵ (سالار محەمەد غەفور) ناسراو بە (سالار پەروەر)، کە بەداخەوە دوای چەند رۆژێک لە کۆچی دوایی باوکی، خۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
 
انا لله وانا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار