٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەند ناوچەیەكی دیكەی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان دروستدەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لەم مانگەدا لە سنووری ھەولێر دەست بەدروستکردنی چەندین ناوچەی پیشەسازی بکرێت، كە گرنگیی زۆریدەبێت بۆ ھەرێمی كوردستان و لەمەودوا زیاتر بایەخ بە كەرتی پیشەسازی دەدرێت.

د. محەمەد شوكری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانگوتی، كاركردن لە ناوچەی پیشەسازیی دھۆك بەردەوامە و ھێشتا تەوا نەبووە، ئەوەی ھەولێریش لەم مانگەدا دەستی پێدەكرێت، هەروەها لەراپەڕین و سلێمانی و ھەڵەبجە  سەرقاڵی تەرخانكردنی زەوین بۆیان وھەركاتێك تەرخانكردنی زەوی کۆتایی ھات، دەست بە دروستكردنیئەوانیش دەكرێت.

شوكری گوتیشی: "ناوچەی پیشەسازیی ھەولێر، لەسەر رووبەری ٢ھەزارو ٥٠٠دۆنم دروست دەكرێت و هەروەها ناوچەیەكی دیكەش لە كانیقرژاڵە دروست دەكرێت، كە ئەویش ٤ھەزار دۆنمە و زیندوو دەكرێتەوە، كەپێشتر ھەندێك کاری تێدا كراوە و ئێستا جارێكی دیكە كاری تێدادەكرێتەوە، جگە لەوەش، لە نزیك كەورگۆسك ناوچەیەكی دیكە لەسەر٤٠٠دۆنم دروست دەکرێت، كە ناوچەی داودەرمان ناسراوە و ئەویشپێشتر كاری تێدا كرا بوو و دووبارە دەست بە كاركردن تێدا دەكرێتەوە،كە دەبێتە شوێنی  كارگەكانی دەرمان و بەرھەمھێنانی دەرمان وپێداویستیی پزیشكی، ئەمانە ھەمووی گرنگن، بۆیە لەمەودوا زیاتر بایەخ بە ناوچەی پیشەسازی دەدەین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار