٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیاسەتمەدارانی عەرەبی باس لە پێگەی قورسایی سیاسی ھەرێمی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- هەر دێت و پێگەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە بەهێزی دەمێنێتەوە، شارەزایەکی سیاسییش دەڵێت، هەرێمی کوردستان لە ڕەوشی ئاڵۆزی ناوچەکەدا بە بەهێزی مایەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پێگە سیاسییەکەی سەرۆک بارزانی کە نەیهێشت کوردستان ببێتە گۆڕەپانی سیراعاتی ناوچەکە.

دۆخی سیاسیی عێراق ئاڵۆز دەبێت، هێز و لایەنی سیاسی بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەچن، بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان و دژایەتیی هەرێمی دبروشمی هەندێک لایەنی سیاسیی عێراقییە بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر بە دەست بهێنن.

ئینتیحاری سیاسی

زۆر هەبوون دژایەتیی هەرێمی کوردستانیان کرد، بە ئاگر و ئاسن ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەوە و نەیانزانی ئینتحاری سیاسییە، نەیانتوانی هیچ شتێک لە قورساییی سیاسیی هەرێم و پێگە دیپلۆماسییەکەی کەم بکەنەوە، جگە لەوەی ''ئیتنیحارێکی سیاسی'' بوو.

میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری دیاری عێراقی پێی وایە، دژایەتیکردن بە ڕیگەی جیاواز لەگەڵ هەرێمی کوردستان شکستە و، دەبێ بودجەی کوردستان لە دەستی بیرۆکراتیی دواکەوتووی هەندێک لە دەسەڵاتدارانی عێراقی دەربهێنرێت.

ڕووبەڕووی ئالنگارییەکان

بە ناوی سەروەریی یاسا و هەیبەتی وڵاتەوە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەوە، دواتر بە بڕیاری زۆرینە دەست بە دروستبوونی میلیشیاکان کرا، بە بڕوای ئالووسی، کورد توانییان ڕووبەڕووی هەموو ''ئالنگارییەکان'' ببنەوە و لە دژی شۆڤینیزمی بە ناوی دیموکراتی بوەستنەوە.

"هەرێمی کوردستان ئەو هەرێمەیە، نەک نەبووەتە هەڕەشە، بگرە هاریکار و کیانێکی دەستووریی ددان پێدانراوە، بۆیەش دەبێ بە دەستووریانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت." ئالووسی وا دەڵێت.

ددانپێندانی نێودەوڵەتی

لەبارەی پێگەی سیاسی و جیۆسیاسیی هەرێمی کوردستان، د. ڕامی عەزیز، لێکۆڵەر و پسپۆڕی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی، دەڵێت: "هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گەورەی سیاسی و جیۆپۆلیتیکی گەورەی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا هەیە."

د. ڕامی عەزیز بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هاتنی سەرۆک و سەرکردە جیهانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان ''ددانپێدانانی'' نێودەوڵەتییە بە هەرێمی کوردستان و دوایین سەردانی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، نامەیەکی ''ئاشکەرا'' و گرنگیدان و ددانپێدانانە بە پێگەی کوردستان لە سیاسەتی بڕیاردەرانی ئەمەریکادا."

کــاروان بـاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار