٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوردانی ئێزدی پۆست لە پارێزگای دهۆک وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک- KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێت، ئیزدیان لە ئیدارەی پارێزگای دهۆکیش پۆستیان پێ دەدرێت.

بێریڤان سەلیم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لەو شەش بەڕێوەبەرە گشتییەی ماون ئێزدیان پشکیان دەبێت و بڕیارە لەسەر ئاستی قایمقامەکانیش پۆستێکیان پێ بدرێت."

دوێنێ "کەریم سلێمان"، کوردی ئێزدی، لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پۆستی بریکاری وەزیری وەرگرت.

سەلیم ئاماژەیشی دا: "ئێزدییەکان پۆستیان لە پارێزگای دهۆک بەردەکەوێت لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و چەندین پۆستی تریش و چەندین پۆست بۆ پێکهاتەکان لە مەسیحی و ئیزدییەکان یەکلایی بوونەتەوە."

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار