چاودێرێک: ئەمەریکا لە سووریا پارێزگاری لە بیرە نەوتەکان بەهێزتر دەکات

سووریا- KDP.info- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کار بۆ مەشقپێکردنی ٢٢٠٠ کەس دەکات بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکانی سووریا. چاودێرێکیش دەڵێت، دوای ڕێککەوتنی کۆمپانییەکی ئەمەریکا، ئەمەریکا هیشتا دەیەوێت بە بەهێزی لە سووریا بمێنێتەوە.
زارا ساڵح، سیاسەتمەداری ڕۆژئاوای کوردستان لە بریتانیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەمەریکا نایەوێت هاوپەیمانەکانی خۆی وا بەجێ بهێڵێت و کار بۆ ئەوە دەکات لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەو بیرە نەوتانە بپارێزێت."
زارا ئاماژەیشی دا: "ئێستا ئەمەریکا کار بۆ ئەوە دەکات ئەو بیرە نەوتانە داهاتیان زیاتر بێت و خەرجیی هێزەکانیان لە بیرە نەوتەکان دابین بکەن، بۆ ئەوەی خەرجی لەسەر حکوومەتی ئەمەریکاش کەمتر بێت."
کاروان باعەدری




