سه‌فین دزه‌یی بۆ KDP.info: دووساڵی دیكه گه‌وره‌ترین كونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت.. كورد قسه‌ی خۆی له واشنتۆن ده‌كات

هەولێر - KDP.info- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانی واشنتۆن و به‌غدا ده‌كات و، پێی وایه كه عێراق هێشتا له‌و قۆناغه‌دا نییه به‌بێ ڕێككه‌وتن ئیداره‌ی ناوخۆی خۆی بدات، چونكه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش فاكته‌رێكی مه‌ترسیداره بۆ داهاتووی عێراق و ناوچه‌كه. جیا له‌وه‌ش، گرنگه پێش ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژەیە بدرێت، هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت كه خاڵی ئیجابی و خراپی له كوێدایه. به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كات کە كورد له كوێی گفتوگۆكانی واشنتۆن و به‌غدادایە.
گفتوگۆكانی واشنتۆن و به‌غدا چووەته قۆناغی پراكتیكییه‌وه، شاندی حكوومه‌تی عێراق له واشنتۆنه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه به ڤیدیۆشۆ بوو، لایه‌نه عێراقییه‌كان به ئیجابی باسیان كرد، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌م سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانن بزانن گفتوگۆكان به‌ره‌و كوێوه ده‌ڕۆن، عێراق له ساڵی 2008 ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردووه و له ساڵی 2011ش ڕێككه‌وتنی سه‌ربازییان كرد بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و دواتر له ساڵی 2014 و هاتنی داعش له‌سه‌ر داوای عێراق دووباره هێزی هاوپه‌یمانان گه‌ڕانه‌وه، دوای تێپەڕبوونی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی ''واشنتۆن -به‌غدا''دا هه‌ردوولا بڕیاره دووباره گفتوگۆكانیان درێژه پێ بده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ناوه‌رۆكی گفتوگۆكان چین؟ كورد ڕۆڵی چییه له گفتوگۆكان؟ ئه‌م ڕێككه‌وتنه زیانی بۆ عێراق چییه و قازانجی له چیدایه؟ ''سه‌فین دزه‌یی''، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بارەیەوه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئەوەیە کە ئاخۆ له‌م دۆخه‌دا عێراق پێویستی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه کە به‌ڵێ ڕێككه‌وتن له‌م دۆخه‌دا بۆ عێراق پێویسته، چونكه عێراق له قه‌یرانی دارایی و سه‌ربازی و سیاسیدایه، دوای ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له 2008 و به‌جێهێشتنی هێزی ئه‌مه‌ریكا له 2011 ئه‌وكات دۆخێكی نوێ هاته پێشه‌وه، له‌وانه دره‌نگ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و بۆشاییی سیاسی و دواتر هێرشی داعش بۆ سه‌ر مووسڵ و ئه‌نبار و دیاله كه یک له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق كه‌وته ده‌ستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، دواجار چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كی زۆری هاوپه‌یمانان كه درابووه ده‌ست سوپای عێراق كه‌وته ده‌ست داعش، به‌و چه‌كانه‌وه داعش په‌لاماری عێراق و سووریای دا و ده‌وڵه‌تی خۆی پێک هێنا و له ماوه‌ی 3 تا 4 ساڵ شه‌ڕێكی قورس بۆ له‌ناوبردنی ڕووی دا، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه له‌دوای نه‌مانی داعش و له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان، عێراق ده‌توانێت به‌رگری له ناوخۆ و ده‌ره‌وەی خۆی بكات؟ له ڕاستیدا زۆر هۆكار هه‌ن وامان لێ ده‌كات كه بڵێین عێراق تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش پێویستی به ڕێككه‌وتن هه‌بێت، ڕه‌نگه چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه جیاواز بێت، ڕه‌نگه ئه‌م ڕێككه‌وتنه (واشنتۆن و به‌غدا) جیاواز بێت، ته‌نیا سیاسی و سه‌ربازی نه‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی كردووه، فرەچه‌شنه، له‌وانه به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری و پیشه‌سازی و كلتووری و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی عێراق به كه‌رتی ئابووریی جیهانی و بانکه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌وانه ''ئای ئیم ئیف'' كه بتوانێت قه‌رز وه‌ربگرێت له‌و ناوه‌ندانه، تا ئابووریی خۆی چاك بكاته‌وه و ڕیفۆرم بكات، چونكه ئه‌م وڵاته پێویستی به هاوكارییه تا بكه‌وێته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی و بتوانێت له ساڵانی داهاتوودا خۆی به‌رگری له خۆی بكات".
بڕیاره له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی عێراق كه له واشنتۆنن، نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش قسه‌ی خۆیان هه‌بێت و وه‌ك یه‌ك تیم له‌گه‌ڵ شانده‌كه قسه‌ی عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه به‌شداریی كورد له شانده‌كه‌ی عێراق گرنگه، چونكه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری گرنگ بووه له پاراستنی هاوسه‌نگی ناوچه‌كه و له كوردستانه‌وه هیچ كاتێك ڕێگا نه‌دراوه په‌لاماری هێزی هاوپه‌یمانان بدرێت، جیا له‌وه‌ش، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌یسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق كردووه. سه‌فین دزه‌یی له‌سه‌ر ڕۆڵی كورد له‌و گفتوگۆیانەدا گوتی: "ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی واشنتۆن و به‌غدا هه‌مه‌گیره، خودی عێراقییه‌كان باش ده‌زانن ئه‌م ڕێككه‌وتنه زه‌رووریه‌ته بۆ ئه‌م قۆناغه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق هه‌ست به خۆی بكاته‌وه، و ده‌كرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئالیه‌ت و میكانیزم و شێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش بكرێت، دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ی له به‌غداش ڕوویان دا له كه‌شێكی سۆزداریدا په‌رله‌مانی عێراق بریاری دا كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكرێن، له ده‌رئه‌نجامدا په‌رله‌مانتارانی كورد و سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری دانیشتنه‌كه نه‌بوون و بایكۆتیان كرد، له‌و كه‌شوهه‌وا سۆزدارییه‌دا هه‌ر چاوەڕوانی ئه‌وه ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعی عێراق نییه، ئه‌وه ته‌نیا یه‌ك به‌ش له عێراق ئه‌و بڕیاره‌یان دا، كورد و سوننه و به‌شێك له شیعه‌كان باوه‌ڕیان به‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بوو، بۆیه ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ی واشنتۆن كۆبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسسازن و گرنگه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ناوه‌ندی گرنگی جیهانی به‌شدار بێت، له‌و گفتوگۆیانه و له كۆبوونه‌وه‌ی 11ی 6 كه به ڤیدیۆكۆنفرانس ئه‌نجام درا، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بوو له كۆبوونه‌وه‌كان و ئێستاش له كۆبوونه‌وه‌كانی واشنتۆن نوێنه‌رانی كوردستان له چوارچێوه‌ی شاندی عێراقدا به‌شدار ده‌بن، هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی عێراق هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا تایبه‌تمه‌ندیی كوردستان و ئه‌و هاوكاریانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ كوردستان و هێزی پێشمه‌گه له‌وێ داوای ده‌كرێت و شاندی كوردستان پێداگرییان له‌سه‌ر ده‌كات و گرنگه هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند بێت له‌و هاوكاریانه‌ی له داهاتوو بۆ عێراق ده‌كرێن.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كورد پاكێجی تایبه‌تی ده‌بێت له گفتوگۆكان، یان له چوارچێوه‌ی شاندی عێراقدا قسه ده‌كرێت، سه‌فین دزه‌یی، ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "له ڕووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه كوردستان به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، قه‌واره‌ی خۆی هه‌یه، بۆ پاراستنی ناوچه‌كه ئه‌وله‌ویه‌ت و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌یه، ده‌زگای یاسایی و قانوونیی خۆی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌مانه ڕه‌چاو بكرێن، له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگەوە كوردستان داوا ده‌كات ئه‌م هاوكاریانه به‌رده‌وام بن و ده‌بێت له پڕچه‌كکردنی پێشمه‌رگه و ئه‌و قه‌رزانه‌ی به عێراق ده‌درێت كوردستان سودمه‌ند بێت و كاتی خۆی كوردستان مولزه‌م كرابوو سوود له‌و قه‌رزانه وه‌ربگرێت كه ده‌درێته عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ كات سوودمه‌ند نه‌بووه و كاتی خۆیشی له %17ی قه‌رزه‌كانی كوردستان ده‌درایه‌وه به قه‌رزی عێراق، عێراق 68 ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كیی كردووه و كاتێك قه‌رزه‌كان ده‌داته‌وه له به‌شی كوردستانیش كه‌م ده‌كرێته‌وه، ده‌درێته‌وه به قه‌رزه‌كان، ئه‌مه كوردستان زه‌ره‌ری كردووه، ته‌نیا قه‌رزێكی ژاپۆن نه‌بێت كه دووسێ پرۆژه له كوردستان كراوه ئه‌وی دیكه له‌سه‌ر حسابی كوردستان قه‌رز دراوه‌ته‌وه، مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه له داهاتوو ئه‌و هاوكاریانه‌ی عێراق ده‌كرێت له ڕووی ئابووری و ژێرخانی ئابووری و كه‌رته‌كان، ده‌بێت كوردستانیش سوودمه‌ند بێت، به‌ڵام وه‌ك پاكێجی جیاواز و ئەوەی کە نوێنه‌رانی كوردستان له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا به پاكێجی جیاواز قسەیان هەبێت، نه‌خێر، چونكه گفتوگۆكان گشتگیرن، له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌ت ڕێككه‌وتن ده‌كرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان لێی سوودمه‌ند بێت".
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ترسی لای به‌شێكی زۆری عێراقییه‌كان دروست كردووه كه ڕه‌نگه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرووپه چه‌كداره‌كان زیاتر بن و عێراق كۆنترۆڵی ئه‌منی له‌ده‌ست بدات. جیا له‌وه‌ش، ئه‌م گرووپه چه‌كدارانه كار له ناوه‌ندی سیاسیش ده‌كه‌ن و په‌رله‌مانتاری زۆریان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه كه ڕه‌نگه دواجار ده‌رچه‌ی یاساییش بۆ ئه‌م گرووپانه بدۆزرێته‌وه و مانه‌وه‌یان بكرێته ئه‌رزی واقع. به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایشیگه‌یاند: ''مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه سه‌ر شێوازی ڕێككه‌وتنه‌كه، عێراق له 2014 داوای كرد هاوپه‌یمانان به‌هانایه‌وه بێن، بۆیه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ڕێككه‌وتن ده‌كرێت، ئایا مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ مه‌شق و ڕاهێنان ده‌بێت، یان بۆ هه‌میشه‌یی؟ چونكه ئه‌گه‌ر عێراق پێویستی به پشتیوانیی سه‌ربازی هه‌بێت ئه‌وكاته ده‌بێت هێزی زیاتری هاوپه‌یمانان بمێننه‌وه و ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌بێت دووباره ئه‌مانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه داعش چالاكه و سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌مانه پرسیارن و ئه‌گه‌رن، ده‌بێت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت و كاتێكیش ڕێككه‌وتن هێنرایه په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وكاته هێزه عێراقییه‌كان، به په‌رله‌مانتارانیانه‌وه ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكرێت، كامه له خاڵه‌كان ئیجابیات و پشتیوانی عێراق بێت، ده‌بێت ئه‌وه زیاتر پشتیوانی بكرێت، ئه‌گه‌ر سلبیاتی زیاتر بوو په‌سه‌ندی نه‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت خاڵێك له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌گه‌ر هات و عێراق ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، یان ڕه‌تی كرده‌وه، داوای كرد هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌مێنن، ڕه‌نگه ئه‌وكاته هێزه‌كانی دیكه‌ش له‌وانه به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپاش له عێراق نه‌مێننه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌یە، ئه‌وكاته ناتوانێت له ڕێگای ئه‌وانه هاوكاریی عێراق بكات ئه‌و كاته قه‌یرانی دارایی له عێراق زیاتر ده‌بێت، ده‌ستوه‌ردان زیاتر ده‌بێت، گرفتی ئه‌منی زیاتر ده‌بێت، ئه‌مانه پێشهاتن ده‌بێت گریمانه‌یان بۆ بكرێت، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك بێت ڕێزی لێ بگیرێت و عێراق ڕووسپی بكات، فۆرمێك بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق بێت.''
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كوردستان ڕاسته‌وخۆ ڕێككه‌وتنی لاوه‌كی له‌پاڵ ڕێككه‌وتنی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا و به‌غدا بكات له ڕووی ده‌ستوورییه‌وه ڕێگای پێ ده‌درێت؟ سه‌فین دزه‌یی، ئه‌وەیشی خسته ڕوو: ''خۆی كۆمه‌ڵێك كۆتوبه‌ند هه‌یه ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ڕێككه‌وتن ده‌كات, ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت، پاكێجی ڕیفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌م نییه وه‌ك ڕێككه‌وتن و لێکگه‌یشتن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و كوردستان سه‌یری ده‌كرێت، به مۆدریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌یكه‌لیه‌ت و قیاده و مه‌شق و چه‌ند ساڵه ده‌ستی پێ كردووه و، ده‌بێت زیاتر بكرێت."
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان، سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت: "بیناكه‌ی له‌ژێر كاركردندایه، ئه‌و بودجه‌ی ئه‌وان ته‌رخانیان كردووه ئه‌و پرۆژه‌ی ئه‌وان دیزاینیان كردووه، ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ڕه‌نگه له ماوه‌ی دووساڵی دیكه ته‌واو بێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان ده‌دەن به پلانی دریژخایه‌ن و كورتخایه‌ن ده‌یكه‌ن و ڕۆژانه بیناكه‌ی كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كاری تێدا ده‌كرێت و هیوادارین له كاتی پلانی خۆی ته‌واو ببێت."
ڕاپۆرتی شیكاری و به‌دواداچون: كارزان سه‌باح هه‌روامی




