سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی سابیر کوردستانی بڵاوکردەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد، سابیر کوردستان، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت:
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان سابیر کوردستانی-م بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2020/8/11




