٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تانەی قوتابیانی خوێندنی باڵا رادەگەیەنرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- زیاتر لە دوو ھەزار قوتابیی خوێندنی باڵا تانەیان لە ئەنجامی بەرایی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوە و بەرپرسێكی وەزارتەكەش دەڵێ، پێداچوونەوە بە سكاڵاكاندا كراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا وەڵامیان دەدرێتەوە.

سەرتیپ خاڵس، بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی خوێندنی باڵا و پەسەندكردنیان لەلایەن وەزارەتەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەك دەرفەت دراوە بە زانكۆكان بۆ لێدانی تانە و تۆماركردنی سكاڵا لەبارەی ئەنجامەكان، تا ئێستا دوو ھەزار و ٤٠٠ تانە لە ئەنجامەكان دراون".

بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا گوتیشی: "لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ھەر زانكۆیەك لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكان پێك ھاتووە و پێداچوونەوە بە ئەنجامەكانی ئەو كەسانەدا دەكات كە تانەیان ھەیە".

پەیوەست بە ئەنجامی تانەكان، سەرتیپ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "دوای لێكۆڵینەوە و پێداچوونەوە، لیژنەكان راپۆرتی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجامی تانەكان رابگەیەنێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار