٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان، ھەفتەی داھاتو بە ئامادەبوونی وەزیری ناخۆ و پێشمەرگە كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھەفتەی داھاتو بە ئامادەبوونی ھەردوو وەزیری ناخۆ و پێشمەرگە، پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دوو پرسی گرنگەوە كۆ دەبێتەوە.

خەدیجە عومەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و تێیدا دوو پرسی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، كە ئەوانیش بریتین لە تێكچوونی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان و تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان".

ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "لەو كۆبوونەوەیەدا، بڕیارە ھەر یەك لە وەزیری ناخۆ و وەزیری پێشمەرگە و وەزیری كاروباری ھەرێمیش ئامادە بن و گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسانەوە دەكەین بۆ ئەوەی بزانین ھۆكارەكان چین و ڕوونكردنەوەی پێویست بدەن".

دەشڵێ: "پێش ئەوەی كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت، وەزیرەكان ئاگادار دەكرێنەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان، بۆ ئەوەی ئەوانیش ئاگادار بن و خۆشیان بۆ كۆبوونەوە ئامادە بكەن".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار