پارێزگاری دهۆک: دەڤەری پیشەسازیی خۆراک پرۆژەیەکی ستراتیژییە

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت، کە پرۆژەی دەڤەری پیشەسازیی خۆراک پرۆژەیەکی ستراتیژییە لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 20-7-2020، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی دەڤەری پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک، بەڕێوە چوو.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە، رایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە كاریگەرییەكی زۆر گەورەی لەسەر كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمی پەلەوەری دەبێت نەك هەر لە پارێزگای دهۆك، بەڵكوو لە ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقیش كاریگەریی راستەوخۆ و ئەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانمان دەبێت.
دەقی وتارەکەی عەلی تەتەر:
ئەم پڕۆژەیە كاریگەرییەكی زۆر گەورەی لەسەر كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمی پەلەوەری دەبێت نەك هەر لە پارێزگای دهۆك، بەڵكوو لە ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقیش كاریگەریی راستەوخۆ و ئەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانمان دەبێت.
پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژە هەرە گرنگەكان.
لەم ١٠ ڕۆژەدا سێ پڕۆژەی زۆر گرنگ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دامەزرێندرا، بەو هیوایەین كە پڕۆژەكان بەردەوام بن كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵك دەبێت.
دەستخۆشی لەوانە دەكەین كە ئەم پڕۆژەیە دەكەن.
پڕۆژەكە لە ١٤٢٣ دۆنم زەوی دەكرێت كە زیاتر لە ٢٧٥ كارگەی جۆراوجۆری پیشەسازیی خۆراكی لەسەر دادەمەزرێت.
ئەمە پڕۆژەیەكی ستراتیژی دەبێت كە لە ماوەیەكی نزیكدا دەبینین چ كاریگەرییەكی لەسەر بواری پیشەسازیی خۆراكی دەبێت.
جارێكی دیكە سوپاسی پێشمەرگەی كوردستان دەكەین كە ئەم ئازادییەی لە كوردستان هەیە بەرهەمی رەنج و ماندووبوونی ئەوانە.




