وەزارەتى شارەوانى، ڕاپۆرتى خزمەتگوزارى ساڵێكى خۆى ئاشكرا دەكات

هەولێر-KDP.info- ساڵى یەكەمى كابینەى نۆیەمى حكوومەتى هەرێمى كوردستان، وێڕاى ئەوەى تەنگژە داراییەكان و دواتریش هاتنى پەتاى كۆرۆنا نەیهێشت وەك پێویست پلانەكان جێبەجێ بكات، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندیى هاووڵاتیان هەنگاوى گرنگ بنێت. وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار كە پشكێكى زۆرى لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەركەوتووە، هەوڵى دا سەربارى دۆخەكانیش، خزمەتى پێویست بخاتە بەردەست هاووڵاتییانەوە كە لەم ڕاپۆرتەدا ڕوون دەكرێتەوە:
سێكتەرە سەرەكییەكانى وەزارەتى شارەوانی:
· سێکتەری ئاو
· سێکتەری شارەوانی
· سێكتەرى ئاوەڕۆ
· سێکتەری گەشتوگوزار
· سێکتەری شوێنەوار
ئەو پرۆژانەى لەماوەى ساڵێكدا ئەنجام دراون و تەواو بوون:
٨ پڕۆژە لە سێکتەرەکانی شارەوانی و ئاو بە گوژمەی زیاتر لە ١٩ ملیار دینار.
تەواوکردن و جێبەجێکردنی بەشی دووهەمی پرۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە بە گوژمەی زیاتر لە ١٧٦ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسى جایكاى یابانی بەشێوەى قەرزى درێژخایەن.
جێبەجێکردن و تەواوکردنی 252 پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار لە سێکتەری شارەوانییەکان و لەسەر داهاتی فەرمانگەکان.
ئەو پڕۆژانەى هێشتا كاریان تێدا دەكرێ:
تەواوكردنى پڕۆژەى شەقامی ١٢٠م خێراى نێوان رێگای سەرەکیی هەولێر و مووسڵ تا رێگای سەرەکیی هەولێر-کەرکووک بە گوژمەى زیاتر لە ٨٨ ملیۆن دۆلار.
قۆناغى یەكەمى پرۆژەی دروستکردنی شەقامی ١٥٠م خێراى نێوان رێگای سەرەکیی هەولێر-بەحرکە تا رێگای سەرەکیی هەولێر- کۆیە بە گوژمەی زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن دۆلار.
دروستکردنی ئەندەرباسى فەرماندە و مزگەوتی ئیمام حمزە و قوتابخانەی سەفین لەسەر شەقامی بارزان و تەواوکردنی شەقامی کەمەربەند و پرۆژەی شەقامی خزمەتگوزاری بارزان بە گوژمەی نزیكى 69 ملیار دینار.
جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی بارزان و ٥١ گوندی دەوروبەری بە گوژمەی ١٣٠ ملیار دینار بەڕێژەی ٣١٪.
پڕۆژەی جێبەجێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە کەسنەزان و دەوروبەری بە گوژمەی ١٠ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦٠٪.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی هەولێر (٤) و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بە رێژەی ٧٪ بەشێوەی قەرز.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە رێژەی ٦٠٪.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ بە گوژمەی ٩٠ ملیار دینار بە ڕیژەی ٥٩٪.
(٢٨) گرێبەستی تایبەت بە کۆکردنەوە و گواستنەوە و خاوێنکردن لە شار و شارۆچکە و گوندەکان لە سنووری شارەوانییەکان بە گوژمەی مانگانە نزیكى ١٢ ملیار دینار.
دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە دەروازەی کەلار – سلێمانی بە گوژمەی ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دینار.
- جێبەجێکردنی ٥ پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی ٧٠٠ ملیۆن دینار کە بە رێژەی ٧٪ جێبەجێ کراوە.
ئەو پڕۆژانەى بودجەیان بۆ تەرخان كراوە و لەگەڵ دەستپێكى ساڵى دووەمى كابینەى نۆیەم دەست پێ دەكرێن:
تەرخانکردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی وەکو قۆناغی یەکەم.
تەرخانکردنی زیاتر لە ١١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی ١٥٥ پڕۆژە و پێداویستی لە بواری ئاو و ئاوەرۆ.
تەرخانکردنی زیاتر لە ٩ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی ١٠٤ پرۆژەی بچووک و مامناوەند لە سێکتەری شارەوانی.
دابینکردنی زیاتر لە١٠ ملیار دینار بۆ کڕینی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاو وە هەروەها دابەشکردنی ئاو بە پرۆسەی تەنکەرین.
تەرخانکردنی زیاتر لە ١ ملیار دینار بۆ بەکرێگرتنی تەنکەر بۆ ئاوەدانی پارک و باخچە و بلوارەکان لە هەولێر و سلێمانی.
تەواوکردنی قۆناغەکانی دیزاین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورس لە شاری هەولێر (قۆناغی یەکەم) بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ دەستیشانکردنی کۆمپانیای راوێژکار.
پرۆژەی دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای هەولێر و راکێشانی هێڵی سەرەکی و ئاوەڕۆی لوولەیی و دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەکانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە بە گوژمەی ٩ ملیۆن دۆلار.
كۆى گشتى:
پڕۆژە تەواوبووەكان: زیاتر لە ٢٥١ ملیار دینار.
پڕۆژە بەردەوامەكان: نزیكى ٢ ترلیۆن دینار.
ئەو پڕۆژانەی کە گوژمەیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام دەست بەجێبەجێکردنیان نەکراوە: زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دینار.




