وه‌زیرى ته‌ندروستى هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتییان

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی نەبن، ڕێژەی مردن لە ڕۆژانی داهاتوو بە كۆرۆنا دەگاتە دەیان كەس.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/6/2020، د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستی، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، هۆشدارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى: "بەهەند وەرنەگرتنی کۆرۆنا و پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه تەندروستییەکان و خابوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاوڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا".




