٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڕنی: سنوورەکانمان توندوتۆڵن بۆ هەر جموجووڵێکی داعش

سەرچاوە: KDP.info

دەشتی نەینەوا - KDP.info -  بەهۆی هەبوونی شانە نووستووەکانی داعشەوە ئۆپەراسیۆنێک لە دەوروبەری مووسڵ دژیان بەڕێوە دەچێت و، فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە دەشتی نەینەوا دەڵێ، پێشمەرگە هەمیشە ئامادەیە بۆ هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی داعش.

فەرماندە تارق هەڕنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هەماهەنگیمان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە نییە، بەڵام ئێمە ئامادەین هەر جمووجووڵێکی داعش لەناو ببەین."

گوتیشی: "سەنگەری پێشمەرگە توندوتۆڵن و بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو ئێمە ئامادەین، نەک تەنیا بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە، بگرە بۆ هەموو تەوجیهاتێک لەسەرەوەمان بێت ئامادەین."

ئاماژەیشی دا: "ئێستا لە سنووری ئێمە، ڕەوش ئارامە و هیچ جموجووڵ نییە، بەڵام هەمیشە پێشمەرگە ئامادەکاریی کردووە بۆ هەموو هێرشیکی نەخوازراو."

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار