٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی: لەیلا قاسم نموونەی قارەمانێتی كچی كورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی كوردە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەبۆنەی تێپەڕبوونی 46 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

ئەمڕۆ چل و شەش ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت. لەیلا نموونەی قارەمانێتی كچی كورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی كوردە كە شەهیدبوونی وەك شانازییەك هەڵبژارد بەڵام ئامادە نەبوو ژیانی سەرشۆڕی و بندەستی قبووڵ بكات. سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا قاسم وهاوڕێکانی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

هەواڵی پەیوەندیدار