٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە 18ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و ئەگەرەكانی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق تاوتوێ كران. 

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سووریا و دوایین هاوكێشە مەیدانییەكانی ئەو وڵاتە و، بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی لایەنە كوردییەكان لە پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لە هەر بارودۆخێكدا ڕێگە لەوە بگیرێت گەلی كورد لە سووریا تووشی گرفت و چارەنووسی نادیار ببێتەوە و، نابێ بە هیچ شێوەیەك گۆڕانی دیموگرافی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوو بدات.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تەوەرێكی تری ئەو بابەتە بوو و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەردوولا بۆ شەڕی دژی تیرۆر بەرز نرخێندرا و جەختیش لە فراوانتركردنی هەماهەنگیی دوولایەنە كرایەوە لە بوارە جیاجیاكاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار