٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی شێخولئیسلامی و شاری سنە

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئاكادیمی و ناوداری شاری سنە و دامەزرێنەری بەشی فیقهی شافیعی لە زانكۆی تاران، دكتۆر "ئەسعەد شێخولئیسلامی"ـمان پێ گەییشت.

سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دكتۆر ئەسعەد شێخولئیسلامی و هەموو دۆست و ئاشنایانیان و هاوكارانی خۆالێخۆشبوو لە زانكۆی تاران و زانكۆی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون.

مەسعوود بارزانی

2ـی 1ـی 2020

هەواڵی پەیوەندیدار