راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان

هه‌ردوو مه‌کته‌بي سياسيي "پارتي ديموکراتي کوردستان" و "يه‌کێتيي نيشتمانيي کوردستان" ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر بۆ توێژينه‌وه و به دواداچووني بارودۆخي کوردستان و عێراق و ده‌ورو به‌ر کۆبوونه‌وه.
له کۆتايي کۆبوونه‌وه‌که‌دا، راگه‌يه‌ندراوێکي هاوبه‌ش ده‌رکرا که ئه‌مه‌ش دقه‌که‌يه‌تي:
"له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولامان هاوڕابووين که بارودۆخي کوردستان به‌ره‌و ئارامي ده‌ڕوات و زه‌مينه‌ي لێک تێگه‌يشتن له‌بارتره. بۆيه جارێکي تر پابه‌ندبووني خۆمان به‌هێورکردنه‌وه‌ي دۆخي ئێستاي کوردستان و گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ له پێناوي لێک تێگه‌يشتن و چاره‌سه‌ري کێشه‌کان و ده‌ستگرتن به به‌رژوه‌نديي باڵاي ميلله‌ته‌که‌مان و پاراستني ئه‌زموونه‌که‌مان دووپات ده‌يکه‌نه‌وه.
له‌هه‌مان کاتيشدا به رووني ئاماده‌يي خۆمان بۆ هه‌ر کۆبوونه‌وه و دانوستانێک ده‌رده‌بڕين به‌مه‌به‌ستي چاره‌کردني که‌موکورتيه‌کان له چوارچێوه‌ي دامه‌زراوه شه‌رعيه‌کاني هه‌رێم و ستراتيژيي خزمه‌تکردني خه‌ڵکي کوردستان و داکۆکي کردن له به‌رژوه‌نديه‌کانيان. پێشمان وايه ده‌ستپێشخه‌ريي سه‌رۆکي هه‌رێم سه‌باره‌ت به ئه‌نجامداني چاک‌سازي و ده‌ستپێکردني گفتوگۆي نێوان هێز و لايه‌نه سياسيه‌کان چوارچێوه‌يه‌کي گونجاوه بۆ ده‌رچوون له‌م بارودۆخه ناته‌ندروسته‌ي ئێستا و بڕياره حه‌ڤده خاڵيه‌که‌ي په‌رله‌ماني کوردستان و هه‌ر پێشنيارێکي ديکه‌ي ئيجابيش بکه‌ينه بنه‌ما.
هه‌ر لێره‌وه هه‌ردوو مه‌کته‌بي سياسيي يه‌کێتي و پارتي جارێکي تر به رووني پشتيوانيي خۆيان بۆ په‌رله‌ماني کوردستان و حکومه‌تي هه‌رێم و هه‌نگاوه‌کاني چاک‌سازي ده‌ده‌بڕن له‌پێناو خزمه‌تکردني زياتري خه‌ڵک و به‌رپاکردني شه‌فافيه‌ت و ئاوڕدانه‌وه‌ي زۆرتر له چين و توێژه جياوازه‌کاني کۆمه‌ڵي کوردستان.
وێڕاي ده‌ستخۆشيمان له هه‌وڵه‌کاني هێورکردنه‌وه‌ي دۆخي سلێماني و هه‌ندێ شار و ناوچه‌ي تر رۆڵي پۆليس و ئاسايشي ناوخۆ و هێزي پێشمه‌رگه و خه‌ڵکي کوردستان له هێورکردنه‌وه‌ي دۆخه‌که‌دا به‌رز ده‌نرخێنين."


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

