سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- رۆژی دووشەممە 25ی 11ی2019 سه‌رۆک مسعود بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سکرتێری حزب پیرۆزبایی له به‌ڕێز به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سکرتێری هەڵبژێردراوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هه‌ر له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌که‌دا، سه‌رۆک بارزانی له رێگه سکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی دەیەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.




