به ڕێنماییی تازه‌وه پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
__2019_11_05_h15m38s4__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، بڕیار دراوه كه جارێكی دیكه قه‌رزی بچووك به گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه و 11ی ئه‌م مانگه وۆركشۆپێك بەڕێوە بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له ڕێنماییه‌كاندا بكرێت و دواتریش ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رده‌گیرێت و ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئاریان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیاره دووباره پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه و له 11ی ئه‌م مانگه‌وه وۆركشۆپێك بەڕێوە دەبەن و ڕێنماییه‌كانی پێدانی قه‌رزه‌كه به گه‌نجان هه‌مواری دەكرێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی زیاتر له ڕێنماییه‌كاندا بكرێت، تاکو زۆرترین گه‌نج لێی سوودمه‌ند بن."
ئاریان محه‌مه‌د گوتیشی: "هه‌ركاتێك هه‌مواری ڕێنماییه‌كان كرا، ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و دووباره پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه."
ئاریان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌رزی بچووكیان لایه و تاوه‌كو ئێستا نه‌یانداوه‌ته‌وه، بڕیار دراوه به شێوه‌ی قیست پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌وانه‌ی كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پێویسته كه‌فیله‌كانیان پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه."
بڵند ئیبراهیم




