٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بڕەپارەی هەرێم نابێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- شەوی رابردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە هۆی خۆپێشاندانەكانەوە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق دوادەكەوێت. ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێ، دواكەوتنی پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەو بڕەپارەیە نابێت كە حكوومەتی عێراق مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان دەینێرێت.

رێبوار هادی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە گوێرەی ئەو زانیارییەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە دەست پەرلەمان گەیشتووە، پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق ئامادەیە، بەڵام لەبەر خۆپێشاندان نەنێردراوەتە ئەنجومەنی نوێنەران.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، دواكەوتنی پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەو بڕەپارەیە نابێت كە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ مانگانە دەینێرێتە كوردستان، تا ئەو كاتەش كە پڕۆژەیاساكە پەسەند دەكرێت، ناردنی ئەم بڕەپارەیە بەردەوام دەبێت.

هادی باسی لەوەش كرد، دوو مانگ ماوە لەمساڵدا، بۆیە لە ڕووی یاساییەوە پڕۆژەیاساكە زۆر دوا نەكەوتووە، بۆ نموونە ساڵی رابردوو پڕۆژەیاساكە لەناو ساڵی 2019ـدا پەسەند كرا، بۆیە دەكرێت ئەمساڵیش پەسەندكردنەكەی بكەوێتە سەرەتای ساڵی 2020ـەوە.

 

هێدی كاكەیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار