٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆك ژمارەیەك وەبەرھێنەر بە ھۆی كەمتەرخەمییەوە دراونەتە دادگا

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- لە پارێزگای دھۆك، خواست لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەكانی وەبەرھێنان زیادی كردووە، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆكیش دەڵێ، ژمارەیەك وەبەرھێنەر بە ھۆی كەمتەرخەمییەوە دراونەتە دادگا.

 

كوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەھێنانی دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "خواست لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەكانی وەبەرھێنان لە سنووری پارێزگای دھۆك زۆر زیادی كردووە لە ھەموو كەرتەكاندا، بەڵام ئێمە دەمانەوێ پلانی وەبەرھێنان ئامادە بكەین و دواتر وەك دەرفەتی كار بۆ وەبەرھێنانی بیانی و ناوخۆ دەخرێنە بەردەست".

 

پەیوەست بە كەرتی نیشتەجێبوون، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆك دەڵێت: "پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون راگیراوە، چونكە پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و دەمانەوێ بە شێوەیەك مۆڵەت بە پڕۆژەكانی وەبەرھێنان لە كەرتی نیشتەجێبووندا بدەین، ئامانجی خۆی بپێكێ لەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر بكات، دوای پێداچوونەوە دەست بە مۆڵەتیش دەكرێت".

 

ئیحسان جەختیشی كردەوە: "ئەو پڕۆژانەی ھاووڵاتیان بەشدارییان تێدا كردووە و تەواو نەكراون، بەشێكی زۆریان دراونەتە وەبەرھێنەرانی دیكە و كاریان تێدا دەكرێت، ژمارەیەك وەبەرھێنەریش بە ھۆی كەمتەرخەمییەوە دراونەتە دادگا بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر".

 

قائید میرۆ

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار