٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووری حەمەعەلی: ھەڕەشەكانی داعش بەردەوامن.. پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- داعش لە سنووری كەركووك لە ھەوڵی خۆڕێكخستنەوەدان، بۆیە مەترسییە بۆ سەر ناوچەكە، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووكیش دەڵێت، پێشمەرگە بۆ ھەر ئەگەرێكی نەخوازراو لە ئامادەباشیدایە.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك، نووری حەمەعەلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "داعش لە ناوچەكەدا جموجۆڵی ھەیە و ھەڕەشەكانی بەردەوامن، شەوی ڕابردوو بە فڕۆكە لێیان دراوە لە گوندی شانشین، بەڵام شانەی نووستووی ھەیە و ئەوانەش كە لە سووریا ھەڵاتوون، خەریكن خۆیان ڕێك دەخەنەوە".

حەمەعەلی دەشڵێ: "بوونی ئەم داعشانە و كۆبوونەوەیان لەم شوێنانە، زیانێكی گەورەیە بۆ ھەموو لایەكمان، بە تایبەت بۆ خەڵكی كەركووك و دەوروبەری و بۆ عێراقیش، بۆیە وەك ھێزی پیشمەرگەی كوردستان بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان ھەمیشە لە ئامادەباشیداین."

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار