هەولێر.. 11 بارهەڵگر كەلوپەل و 50 هەزار دۆلار كۆمەك بۆ رۆژئاوا كۆكراوەتەوە

هەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: "كەمپینی هاواری نیشتیمان لە شاری هەولێر كۆتایی هات و توانیمان 11 بارهەڵگر كەلوپەل و 50 هەزار دۆلار كۆبكەینەوە و 9 بارهەڵگریش رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كراون و ئەوانەی دیكە و پارەكەش رەوانە دەكەین، بۆ ئەو مەبەستەش حكوومەت و دەزگا ئەمنییەكان هەموو هاوكارییەكیان كردووین".
سیروان گەردی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ماوەی چەند رۆژێكە كەمپینێك بە ناوی هاواری نیشتیمان بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ خەڵكی رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكردووە و توانیمان لە ماوەی چەند رۆژێكدا 11 بارهەڵگر كەلوپەل كۆبكەینەوە كە زیاتر لە 106 تۆن بوو و 9 بارهەڵگریش رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كراون و 2 بارهەڵگرەی دیكە و 50 هەزار دۆلاریش ماوە، ئەویش بە زوویی رەوانە دەكەین".
گەردی باسی لەوەش كرد: "ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاو دەكرێنەوە، حكوومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەكان هەموو هاوكارییەكیان كردووین بۆ گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بۆ خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، ئەمەش جێی دڵخۆشیی ئێمەیە وەكو ستافی كەمپینەكە".
بڵند ئیبراهیم




