٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتیی قوتابیان پانێڵێك لەبارەی داستانەكانی پردێ و سحێلا ئەنجام دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- یەكێتیی قوتابیانی كوردستان كۆتایی بە ھەڵمەتی ھەفتەی بەرگریی نیشتمانی دەھێنێت و پانێلێكیش ئەنجام دەدات، سكرتێری یەكێتیی قوتابیانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، باس لە گرینگیی داستانەكانی پردێ و سحێلا دەكەن و لە ساڵیادی ریفراندۆمیشدا رێزلێنانیان بۆ ئەو نووسەرانە دەبێت، كە لە خزمەت پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا بوونە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧-١٠-٢٠١٩، یەكێتیی قوتابیان بە رێوڕەسمێكدا كۆتایی بە چالاكییەكانی (ھەفتەی بەرگریی نیشتمانی)  بھێنێت، كە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠١٩ لە ساڵیادی داستانی پردێ، دەستیان پێ كردبوو.

لەو بارەیەوە، نێچیرڤان كەلاری، سكرتێری یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بە بۆنەی كۆتاییھاتنی ھەڵمەتی یەك ھەفتەیی بەرگریی نیشتمانی، ئەمڕۆ لە ڕێورەسمێكی تایبەتدا مەكتەبی سكرتاریەت كۆی ئاماری ئەو كار و چالاكیانەی كە لە ماوەی ئەو ھەڵمەتەدا و كاریگەرییەكانی ھەڵمەتەكە دەخاتە روو، ھەروەھا كاتژمێر ١١ لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانكۆی سەڵاحەددین پانێلێك ئەنجام دەدەین و لەو پانێلەدا سێ كەسایەتی بەشدار دەبن، كە باس لە گرینگیی داستانەكانی پردێ و سحێلا و ئەو بەرانگارییە دەكەین كە لەو ماوەیەدا پێشمەرگە قارەمانەكان ئەنجامیان دا، ھاوكات باس لە بایەخی ئەم جۆرە ھەڵمەتانە و بەردەوامبوونیان لەسەر قوتابی و كاریگەری لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەكەین.

سكرتێری یەكێتیی قوتابیانی كوردستان راشیگەیاند، لە دووەمین ساڵیادی ریفراندۆمیشدا یەكێك لە بەرنامەكانمان رێزلێنان بوو لە كۆمەڵێك قەلەمی دیار، كە خزمەتی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانیان كردبوو، ھەر ئەمڕۆش قۆناغی دووەمی ئەو ناوانە و بەشێك لەو نووسەرە دیارانەی كە ھەمیشە قەڵەمەكانیان لە خزمەت پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكاندا بووە، رێزلێنانیان پێ دەبەخشرێـت.

 

ھەڵكەوت محەمەد

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار