٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی ھەرێم لە وەرزی چاندندا ھاوكاریی جووتیاران دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامادەكاری بۆ ھاوكاریكردنی جووتیاران لە وەرزی داچاندنی بەرھەمی دانەوێڵەدا دەكات، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیش دەڵێ، بنەتۆ بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت.

حوسێن حەمەكەریم، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ئێستادا وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری لە ھەوڵدایە بۆ دابینكردنی بنەتۆ تا بەسەر جووتیارانی ھەرێمی كوردستاندا دابەش بكرێت، لەبەرئەوەی لە وەرزی چاندنی ئەمساڵ نزیك دەبینەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت: "مەبەست لە ھاوكاریكردنی جووتیاران بۆ وەرزی نوێی چاندن ئەوەیە، زیاتر جووتیاران ھان بدرێن بۆ ئەوەی رووبەرێكی زۆرتر بەكار بێنن بۆ چاندن و رێژەی زەویی  كشتوكاڵی بۆ چاندن زیاتر بێت".

پەیوەست بە پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ، حوسێن حەمەكەریم ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پلانی ھەیە بۆ پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ و بە ھەموو توانایەك ھەوڵ دەدات تا بەرھەمی ناوخۆ ساخ بكرێتەوە و سوودی بۆ جووتیاران ھەبێت، لەو بارەیەشەوە وەكو وەزارەت چەند رێوشوێنێك دەگرینە بەر".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار