٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌ چالاكى جیا سالیادى شۆرشى گوڵانى پێشكه‌وتنخواز له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رزراگیرا

سەرچاوە: Kurdistan TV

بهه‌لكه‌تنا 36 سالیا هه‌لكرنا شوره‌شا گولانێ ل هه‌موو بژێر و باژێركێن كوردستانێ چالاكی برێڤه‌دچن ، لباژێرێ هه‌ولێرێ و ئاكرێ و به‌رده‌ره‌ش ژی هژماره‌كه‌ چالاكێن جدا برێڤه‌چوون.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان، لێژنه‌ى ناوچه‌ى نیشتمان هه‌ڵسا به‌ ئه‌نجامدانى شه‌شه‌مین پێشانگاى كاریكاتێرى سیاسى بۆ هونه‌رمه‌ند دیار ئه‌حمه‌د ئاكره‌یى، پێشانگاكه‌ له‌ په‌نجا تابلۆى هونه‌ى كاریكاتێرى سیاسى له‌ سه‌ر چه‌ند پرسێكى سیاسى ئه‌مڕۆى عێراق پێك هاتبوو.

هه‌ر به‌ بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى شنگاڵ به‌رپرسى لقى حه‌ڤده‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى ، به‌ هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى شنگاڵ هاوكارى ماددى به‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شنگاڵ دابه‌شكرد.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر به‌ هه‌مان بۆنه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان سیمینارێكى بۆ جه‌میله‌ محه‌مه‌د حاجى نوێنه‌رى لقى نۆى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ شاره‌دێى ڕۆڤیا سازكرد، له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تى سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئاماده‌ى بوون كۆڕگێر ڕۆشنایى خسته‌ سه‌ر گرنگى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى گوڵانى پێشكه‌وتنخواز.

له‌ شاره‌دێى كه‌له‌كیش سیمینارێك بۆ له‌یلا جه‌بار ئه‌ندامى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان سازكرا، تێدا ناوبراو له‌ سیمییناره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند ئێمه‌ وه‌ك نه‌وه‌ى دواى شۆرش هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزین كه‌ شۆڕشى گوڵان توانى نه‌خشه‌ى سیاسى عێراق به‌ گشتى بگۆڕێت.

هه‌ربۆ به‌رز راگرتنی یادی شۆرشی گولانی پێشكه‌وتنخواز لقی شازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رێوڕه‌سمێكی فراوانی سازكرد.


ل ئالیێ دن ژبۆ رێزگرتن ژ پێشمه‌رگه‌یێن شۆڕه‌شا گولانا پێشكه‌فتن خواز، لێژنه‌یا ناوچه‌یا بامه‌ڕنێ یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ مه‌شه‌ك ژبۆ سه‌ر چیایێ مه‌تین سازكر.

هەواڵی پەیوەندیدار