له به‌غد چه‌ند چالاكییه‌ك له‌سالیادی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی گوڵان به‌رێوه‌چوون

ب هه‌لكه‌فتنا سیه و شه‌شه‌مین ساڵیادا پێخستنا شۆڕشا گولانێ، لقا به‌غدا یا یه‌كێتیا ئافره‌تێن كوردستانێ ب ئاماده‌بوونا هژماره‌كه نونه‌رێن پارت و ئالیێن سیاسی و هژماره‌كه به‌ر ب چاڤ یا كادرۆیێن ئافره‌ت، سه‌میناره‌ك سازكر.
سه‌ره‌تاى كۆڕه‌كه به سروودى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌ى ڕه‌قیب ده‌ستیپێكرد و تێدا محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لۆ به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا له ووته‌یك دا ڕۆشنایى خسته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌وانه‌ش ئه‌و هۆكارانه‌ى كه بوونه هۆى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى گوڵانى پێشكه‌وتنخواز و میكانیزمى رێكخستنى پارتایه‌تى و پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ك ڕه‌تدانه‌وه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنامه‌ى شوومى جه‌زائیر، به‌رپرسى لق ڕاشیگه‌یاند ڕێبازى شۆڕشگێرێتى لاى بارزانى نه‌مر و ئاماده‌یى گه‌له‌كه‌مان زۆر له ئیڕاده‌ى ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى عێراقى به هێزتر بوو.
له لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له كۆڕێك دا كه بۆ به‌رپرسى لقى پێنج له لایه‌ن ماڵى كوردى له هۆڵى دامه‌زراوه‌یى شه‌فه‌ق سازكرابوو، به‌رپرسى لق ڕۆشنایى خسته سه‌ر سیاسه‌تى ئێستاى حكومه‌تى عێراقى دژ به كورد له دوایانه‌دا، له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا به‌رپرسى لق دووپاتیكرده‌وه لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕۆڵى كورد و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیان له له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ى بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان و دروستكردنى حكومه‌تى ئێستاى عێراق بیریان چووه، گووتیشى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى گوڵانى پێشكه‌وتنخواز درێژكراوه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى شۆڕشى ئه‌یلوله.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

